ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له شاره‌کانی سنه‌و شنۆ له به‌ره‌به‌ری ٢٥ ی گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا به ناردنی پاڕازیتو دابه‌زاندنی خێرایی ئێنتێرنێت ده‌یانه‌وێ به گژ ئه‌و یاده‌دا بچنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له سنه ماوه‌ی چه‌ند رۆژه ئینتێرنێت له‌و شاره تووشی کێشه کراوه‌و خێراییه‌که‌ی زۆر دابه‌زیوه، به تایبه‌ت له نێو بازاڕی شار‌و زۆرترین دابه‌زینی ئینتێرنێت هی سیمکارته‌کانی ئیرانسێله.
له شاری شنۆش هه‌واڵمان پێگه‌یشتوه که چه‌ند شه‌وێکه پاڕازیت ده‌خرێته سه‌ر کوردکاناڵو ماوه ماوه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و کاناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕاده‌گیرێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به ته‌واوی هه‌ست به‌وه ده‌کرێ که نێو شاری شنۆ له به‌ره‌به‌ری ٢٥ ی گه‌لاوێژدا به ئه‌منیه‌تی کراوه‌و؛ جیا له تۆخبوونی جموجۆڵی هێزه ئینتیزامییه‌کان ماشێنه‌کانی سپای پاسدارانیش له نێو شار به‌رده‌وام له هاتوچۆ دان.
چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌ڵێن هه‌وڵدان بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕی شاری سنه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵبڕینی هێڵی ئێنتێرنێتو دابه‌زاندن له خێڕایی ئێنتێڕنیت له‌و شاره‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی پاڕازیت له ناوچه‌ی شنۆ‌و جموجۆڵی نائاسایی هێزه‌کانی ڕێژیم بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵی شار له ٢٥ی گه‌لاوێژ، ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه.