• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دیاردەی خۆکوشتن لە کوردستان بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەچێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/06/02
جۆری بابەت: کوردستان

خۆکوشتن یەکێک لەو دیاردانەیە کە بەهۆی جۆراوجۆرەوە ئینسانەکان لە ژیان تووشی بێ هیوایی دەبن و بۆ رزگاری لە دۆخێکی سەختی رووحی و ڕەوانیدا پەنای بۆ دەبەن.
لە کوردستان دیاردەی خۆکوشتن بەو شێوە بەربڵاوەی ئێستا مێژوویەکی دوورودریژی نییە، بەڵام بەداخەوە ساڵانێکە ئەو دیاردە دڵتەزێنە ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و بەگشتی هەموو چین و توێژەکانی لە هەر دوو ڕەگەزی ژن و پیا و گەنج و پیر گرتۆتەوە و تادێ هەر لە پەرەسەندن دایە.
خۆکوشتن هۆ و هۆکاری جۆراوجۆری هەیە، دەکرێ بڵێین هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتی لە دیاردە هەرە بەرچاوەکانی دیاردەی خۆکوشتنن.
هەژاری و بێکاری لە کوردستان بۆتە هۆکارێک بۆ پەنابردنە بەر خۆکوشتن و زۆربەی ئەو کەسانەش کە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن کەسانێک کە ناتوانن بژیوی ژیانی بنەماڵەکەیان دابین بکەن و توانا و تاقەتی دیتنی برسیەتی و نەبوونی خێزانەکەیان نییە و بەناچاری ڕێگەیەک هەڵدەبژێرن کە بەداخەوە کارەساتێکی دیکە بەسەر مناڵەکانیان دێنن و نەک هەر داخی لەدەستدانی سەرپەرستی بنەماڵەکەیان بۆ هەتاهەتایە لە دڵیان دا دەمێنێتەوە، بەڵکوو کۆمەڵێک مناڵ بێ سەرپەرست دەبن و ئەمجارەیان ژیانیان خراپتر لە پێشوو و هەموو ئەرکی پێگەیاندنیان دەکەوێتە سەر شانی دایکێک کە بەداخەوە لە کوردستان ژنی کارمەند یا کار بۆ ژنان زۆر کەمە و ئەوەش دەبێتە گەورەترین گرفتی بەردەم ژیانی بنەماڵەیەک کە مخابن هیچ پەنا و یارمەتیدەرێکی نییە.
لە وڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک ئێران پێویستە حکوومەت یاریدەدەر و هاوکاری ئەو کەس و بنەماڵانە بێ کە بێدەرەتان و بێکار و بێ داهاتن، بەڵام بەداخەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە خۆی سەرچاوەی هەژاری و بێکاری و خۆکوشتنی ئینسانەکانە، نەک هەر هیچ هاوکارییەکی ماددییان ناکا بەڵکوو بیرێک لە چارەسەری ئەو دیاردە خەمهێنەرەش ناکاتەوە.
دیاردەی خۆکوشتن لە نێو ژنانیش بەشێوەیەکی بەرین پەرەیسەندووە و ڕۆژانە لە شار و گوندەکانی کوردستان شاهیدی خۆکوشتنی ژنان و کچانی بێدەرەتان و بێ پشتیوانین. خۆکوشتنی ژنان بەشێکی بەهۆی نەبوونی و گرفتی نەدارییە و بەشەکەی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی کە زۆرترین ئاماری خۆکۆشتن لەو بەشەدا تۆمار کراوە. کێشە کۆمەڵایەتییەکان زۆرتر لە دێهاتەکان و لەنێو چینی هەژار و بێ دەرەتان ڕوو دەدەن.
لێرەشدا حکوومەت لە هەر وڵاتێک بەرپرسی یەکەمی ئەو دیاردە کۆمەڵایەتیانەیە و بۆ بەدواداچوون و چارەسەر کردن دامەزراوەی تایبەتی بۆ دیاری کراوە و بوودجەی بۆ تەرخان کراوە کە کەسانی پسپۆر و شارەزا کاری تێدا دەکەن و لێکۆڵینەوە لە دیاردە نامۆکان دەکەن.
بەداخەوە لە ئێراندا حکوومەت هۆکاری سەرەکی دیاردەی خۆکوشتنی ژنانە، هەڵاواردن و یاسا دواکەوتوەکان لەو هۆیانەن کە ژنان بێ پشت و پەنا دێڵێتەوە و ئەوانیش بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە نالەبارە ڕووحی و ڕەوانییە پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن. لە ئێراندا ژنان لە ژێر دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامییدا هەم لە دەرەوە و هەم لە نێو بنەماڵەدا زوڵمیان لێدەکرێ. حکوومەت بە یاسا ڕێگری دەکا لە پێشکەوتنی ژنان و بە ئاشکرا مافەکانیان پێشێل دەکا و لە حاڵەتی بەگژداچوونەوەی یاسا دواکەوتوەکانی دەوڵەتدا لە لایەن ژنانەوە، ئەوە ژنان دەکەونە بەر غەزەبی یاسای پیاوسالاری و ڕاپێچی بەندیخانەکان دەکرێن و سزا دەدرێن.
ئەمانە و کۆمەڵیک هۆکاری دیکە بوونە هۆی ئەوەی کە بەداخەوە دیادرەی خۆکوشتن ببێتە ڕێکارێک بۆ هەڵاتن لە دەست ژیان یا خۆدەرباز کردن لەو ژیانەی کە بۆتە مایەی نیگەرانی و زەحمەت و بێ هیوایی.
شایانی باسە لە مانگی بانەمەڕدا لانیکەم زیاتر لە ٣٦ کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٢٨ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە ٤٨ کەس. لەم ٤٨ کەسە ٢٨کەسیان ژن و ٢٠ کەسیان پیاو بوون. جێی باسە ساڵی ڕابردووش ١٧٠ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆری وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە، و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوە. لەو ١٧٠ کەسە ٦٢ کەسیان پیاو و ١٠٨ کەسیان ژن بوون و که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ بووه‌.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist