دروستکردنی ژێرخانە پیشەییەکانی ورمێ ٣٠٠ میلیارد تمەنی پێویستە.
مەسعود مێهدیزادە، بەڕێوەبەری گشتیی شارۆچکە پیشەییەکانی ورمێ لەگەڵ ئەوەی پێداگریی لە سەر پێویستیی تەرخانکردنی ٣٠٠ میلیارد تمەن بۆ بوژاندنەوەوی ژێرخانە سەنعەتییەکانی ورمێ کردوە، دەڵێ لە ئەگەری دابینکردنی ئەو بودجەیەش هێشتا ئەو کارە ٢٠ ساڵی کات دەوێ.
ئەو دەڵێ لە ئێستادا٣٥ شارۆچکەی سەنعەتی لەو پارێزگایەدا هەن، بەڵام لە بواری ژێرخانو ئامادەکارییەکانی پێویست بۆ کارو بەرهەمهێنان دنیایەک کەموکوڕییان هەیە.
ئەو دەڵێ بێتوو بودجەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکرێ، تا ٢٠ ساڵی دیکە دەکرێ ئەو شارۆچکە پیشەییانە بەڕۆژ بکرێنەوە، بەڵام ئەوە دەبێ لەلایەن نوێنەرانی مەجلیسو کاربەدەستانی پارێزگاوە گرینگی پێبدریو بەدواداچوونی بۆ بکرێ.