پێشنوێژی شاری کازروون بە دەستی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە کوژرا.
محەممەد خۆرسەند پێشنوێژی شاری کازروون لە پارێزگای شیراز و نوێنەری خامنەیی لەو شارە، شەوی ڕابردوو کەوتە بەرهێرشی کەسێکی چەقۆ بەدەست و پاش برینداربوونی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هەواڵدەریی حکوومەتی ئیسنا بە پشتڕاسکردنەوەی ئەو هەواڵە ناسنامەی بکوژی پێشنوێژی شاری کازروونی بە ناوی حەمیدڕەزا درەخشەندە بڵاوکردوتەوە.
لە هۆکاری ئەو هێرشە کێشەی شاری کازروون و هێندیک ناکۆکی نێوان بەرپرسانی ئەو شارە باس کراوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە ٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە ڕووداوێکی هاوشێوە لە شاری هەمەدان هێرش کرایە سەر یەکێک لە پێشنوێزەکانی ئەو شارەو لەسەر شەقام بە چەقۆ کوژرا.