کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژێرانی کاک نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بەڕێزیان کردوە و هیوای خواستوە کە کورد لە باشووری کوردستان بە یەکگرتوویی زیاترەوە بەرەوڕووی ئەگەر و ئاستەنگەکانی قۆناغی نوێی ژیانی سیاسیی بێتەوە.
دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە:
به‌ڕێز جه‌نابی کاک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێز!
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان، به ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م.
هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرینگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێکتێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه؛ و هەڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی کورد لە باشووری کوردستان و عیڕاق. بێگومان ئەم ئەرکە قورسە، بەڵام ئەزموون و توانا و لێوەشاوەیی جەنابتان هیوادار بە بڕینی ئەم قۆناغەمان دەکا.
له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێ‌دا.
مسته‌فا مه‌ولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٩ی مای ٢٠١٩