گەشتە ئاسمانییەکانی پارێزگای ئیلامو کەمیی ئەو گەشتانە وایکردوە خەڵک نەتوانن لە قازانجو باشییەکانی گەشتە ئاسمانییەکان کەلک وەرگرن.
زۆر لە خەڵکی ئیلام دەڵێن کەمیی گەشتەکانو ئاستەنگ دروستکردن بۆ بڕینی بلیتی فڕۆکە بۆ خەڵکی ئاسایی وایلێهاتووە بڵێن کە ئەو گەشتو ئیمکاناتە هەر بۆ بەرپرسانی شارە، چونکی ئەوان کێشەی خەڵکی ئاساییان لە بەردەمدا نییە.
چالاکێکی شاری ئیلام دەڵێ ئەو پارێزگایەی کوردستان لە چاو پارێزگاکانی دیکەی ئێران کەمترین ئیمکاناتی گواستنەوەی هەیە، ئیلام نە ئوتوبانی هەیەو نە رێگەی قەتار، گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو پارێزگایەش هەر دەڵێی تەنیا بۆ بەرپرسان داندراوە.
ئەو دەڵێ بۆ سەفەرێک بە فڕۆکە دەبێ دوو حەوتوو پێشتر لە هەوڵدابیو بلیتی بۆ ببڕی، بەڵام بۆ بەرپرسانی شارو پارێزگا ئەو رۆتینە نییە، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە پارێزگای ئیلام نە ئوتوبانی هەیەو نە قەتارو؛ خەڵک دەبێ بۆ هاتوچۆ بۆ ناوچەکانی دیکە ڕێگا پڕ گەو و هەڵدێرەکانی ئەو پارێزگایە ببڕنو ئەوەش مەترسیی گیانی زۆری بۆ خەڵک بەدواوەیە