دەسبەسەرکردن و ڕاگرتنی زارا محەممەدی کچە چالاکوانی کورد، کە ماوەی ٦ ڕۆژە چارەنووسی ناڕوونە، پشتیوانی و پاڵپشتی خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە.
پاش ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی جۆزەردان سێ کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی نۆژین لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکران، دوای ئازادبوونی دووکەس لەوان هێشتا چارەنووسی زارا محەممەدی بەرپرسی ڕێکخراوی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی ناڕوونەوە ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی خەڵکی کوردستان.
چالاکانی فەرهەنگی و سیاسیی کورستان بە ڕێکخستنی کەمپەینێک لە ژێر ناوی ” ئێستا کچێک نیشتمانە” و هەموومان دەنگی زاراین بە شێوەی بەربڵاو پشتیوانی خۆیانیان لەو کچە چالاکە ڕاگەیاندوە.
لە درێژەی پشتیوانی کردن لە زارا محەممەدی ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی پارێزگای سنە لە بەردەم دادگوستەری شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کەمپەینی “ئێستا کچێک نیشتمانە” لە سەردەستی چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە زارا محەممەدی و سەرجەم چالاکانی فەرهەنگی دامەزراوەو لە هەوڵدایە بە کۆکردنەوەی ئیمزا و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە چارەنووسی ناڕوونی زارا محەممەدی ڕێگە نەدەن کە چالاکانی مەدەنی تۆمەتی ئەمنیەتییان وەپاڵ بخرێ و سزا بدرێن.
پێویستە بگوترێ کە ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی کەمپەینی پشتیوانی کرد لە زارا محەممەدی یەکەم بەیاننامەی خۆی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتووە؛ ئێمه وهکوو چالاکانی مهدهنیی ڕۆژههڵاتی کوردستان،به ڕێخستنی کهمپهینێک بۆ پشتیوانی له چالاکانی مهدهنی و بهتایبهت خاتوو “زارا محهمهدی” دهستمان به کۆکرنەوەی واژۆ کردوە و هەروەها خهڵکی خاوەن هەڵوێست و دهزگا پێوهندیدارهکان ئاگادار دهکهینهوه که کۆکردنەوەی واژۆ تهنیا هەڵمەتی یهکهمه و له ئهگهری ئازادنەکردنی زووبهزوویی خاتوو “زارا” ههڵوێست و کردهوهکانیشمان ڕادهگهینین.
نارەزایەتی دەربڕین و ڕێکخستنی کەمپەین له کاتێکدایە کە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زارا محەممەدی بە پێی هەواڵی فەرمیی ئەنجوومەنی نۆژین ناڕوونە و بەرپرسانی ئەمنی خۆیان لەوە بواردووە لەسەر دۆخ و تۆمەتە وەپاڵ دراوەکانی ناوبراو بەرچاوی ڕوونی بدەنە خەڵک و بنەماڵەکەی.
جێیئاماژەیە ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژین پێشتر لە ڕاگەیەندراوەکانیدا داوای لە هاونیشتمانییان کردبوو کە بە هەموو جۆرێک پاڵپشتی لەو کچە دڵسۆزە بکەن و، بانگ کران و دەسبەسەرکردنی چالاکان مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە مەحکووم بکەن.