بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کوردستان بە رێکخستنی کەمپەینێک لە ژێر ناوی” ئێستا کچێک نیشتمانمە” وێڕای پاڵپشتی کردن لە خاتوو زارا محمەممەدی چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای فێرگەی زمانی کوردی کە ماوەی ٦ ڕۆژە بە هۆکاری ناڕوون دەسبەسەرکراوە ، یەکەم بەیاننامەی خۆی ڕووبە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە
فەرموون لە گەڵ دەقی ئەو بەیاننامەیە؛
هاوڕێیان، هاوبیران و خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان!
هه‌روەها که ده‌زانن، ساڵانێکه چالاکانی مه‌ده‌نی، له‌ژێر گوشار، ده‌ستبه‌سه‌رکرانی نایاسایی و ته‌نانه‌ت شاهیدی زیندانی کردن بوونه.
هه‌ر له دواده‌ستبه‌سه‌رکرانی نایاسایی چالاکانی مه‌ده‌نی، چه‌ند ڕۆژ پێش، سێ که‌س له چالاکانی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر کران، که دوو که‌سیان به شێوه‌ی کاتی ئازاد کراون.
تا ئێستا چاره‌نووسی یه‌کێک له‌و ئازیزانه به ناوی خاتوو “زارا محه‌مه‌دی” نادیار و ناڕوونه.
ئێمه وه‌کوو چالاکانی مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ڕێخستنی که‌مپه‌ینێک بۆ پشتیوانی له چالاکانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌ت خاتوو “زارا محه‌مه‌دی”، ده‌ستمان به کۆکرنەوەی واژۆ کردووە.
خه‌ڵکی خاوەن هەڵوێست و هه‌روه‌ها ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که کۆکردنەوەی واژۆ ته‌نیا هەڵمەتی یه‌که‌مه و له ئه‌گه‌ری ئازادنەکردنی زووبه‌زوویی خاتوو “زارا”، هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌کانیشمان ڕاده‌گه‌یەنین.
چالاکانی مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی