لە شاری بۆکان لە ماوەی سێ رۆژدا، ٥ کەس لە ڕێگای خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
لە درێژەی کارەساتی خۆکوشتن لە شارو ناوچەکانی کوردستان، بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە ٥ کەس لە شاری بۆکان بە ناوەکانی ئەرسەلان ڕەحیمی، ئومێد زەهرابی، مەسعوود ڕەسوولپوور، ئەرسەلان حەکیمی و کەسێکی دیکە بەناوی “هایدە عەزیزپوور” بە هۆی گرفتی کۆمەڵایەتییەوە پەنایان بۆ خۆکوشتن بردووە.
شایانی باسە کە سێیان لەوانە لە ماوەی کەمتر لە ٣٠ کاتژمێردا خۆیان کوشتوە.
هەروەها بە پێی ڕاپۆڕتی “چاونیوز” لە مانگی بانەمەڕدا لانیکەم زیاتر لە 36 کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 28 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە 48 کەس. لەم 48 کەسە 28 کەسیان ژن و 20 کەسیان پیاو بوون. جێی باسە ساڵی ڕابردووش 170 کەس لهو سهدان کهسهی بههۆی جۆراوجۆی وهک ههژاری، بێهیوایی و کێشهی خێزانییەوە ههوڵی خۆکوژییان دابوو، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو، و کۆتاییان به ژیانیان هێنابوو. لەو 170 کەسە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون و کهم تهمهنترینیان کوڕێکی 12 ساڵ و بهتهمهنترینیان پیاوێکی تهمهن 63 ساڵ بووه.