• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئەمریکا داوایکرد هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەخێرایی سووریە بەجێ بێڵن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/23
جۆری بابەت: جیهان

نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریە ڕایگەیاند کە سووریە پێویستی بە دیالۆگی نێوان لایەنەکان هەیە و یەکێک لە شەرتەکان ئەوەیە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەخێرایی وڵاتی سووریە بەجێ بێڵن.
ڕۆژی چوارشەممە یەکی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، “جیمز جفری” نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریە ڕایگەیاند کە لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ستراتیژی تایبەت بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارە بۆ کێشەی سووریە پێکهات کە ستراتیژی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ناکۆکییەکانە لەو وڵاتە و یەکێک لە گرینگترین شەرتەکان، چوونەدەری هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە سووریە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند کە ستراتیژی ئێمە پێش هەموو شتێک کۆتایی هێنانە بە داعش و دواتر چوونەدەری هەموو هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەسپێکردنی وتوویژ لە نێوان لایەنە ناکۆکەکان لەژێر چاودێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکاندا. جیمز کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ڕووسیەی لە پیوەندی لەگەڵ سووریەدا بە ئەرینی لەقەڵەمدا.
دەوڵەتی ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆتە هۆی پەرەپێدانی شەڕ و گرژییەکانی سووریە و هەروەها هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر وڵاتی ئیسڕائیل، هەر بۆیە دەوڵەتی ئیسڕائیل تا ئێستا بە مووشەک و فڕۆکە هێزەکانی سپای پاسدارانی مووشەکباران و بۆمباران کردووە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەرەتای خۆپێشاندانەکانی خەڵکی سووریە، بوو بە یەکێک لە پشتیوانانی بەشار ئەسەد و وێڕای حکوومەتی سووریە هەزاران جینایەتی لەو وڵاتە خوڵقاند و بوو بەهۆی کوژرانی سەدان هەزار کەسی بێتاوان لە ژن و پیاو و گەنج و پیر و مناڵی ئەو وڵاتە و بە میلیۆن کەسیان بۆ خاتری بەرژەوەندییە نائینسانییەکانی خۆیان دەربەدەر و بێ خانە و لانە کرد و تا ئێستاش لە سەر درێژەدانی ئەو کوشت و کوشتار و جینایەتە هەر بەردەوامن. بەشێکی زۆری قووت و سامانی خەڵکی ئێرانیان بۆ مەبەستە شوومەکانی ڕێژیمەکەیان بەکار هێناوە و خەڵکێکی زۆری ئێرانییان لەو وڵاتە بە کوشت داوە و تا ئێستاش هیچ دەسکەوتێکیان بەدەست نەهێناوە.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist