ناوندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان دوو کەسیان دەسبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار راگواستوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ ی گەلاوێژ دوو کەسی خەڵکی ئاوایی “نێ”ی بە ناوەکانی ئۆمید پەرهیزگار کوڕی ئەحمەد تەمەن 26 ساڵو؛ ناسیح پەروازە تەمەن ٤٥ ساڵ دەسبەسەرو بۆ شوێنی نادیار ڕایگواستوون.
پەیامنێری کوردستانو کورد دەڵێ ناوەندە ئەمنیەتییەکان کتوپڕ هەڵیان کوتاوەتە ماڵی ئەو دوو کەسە لە گوندی “نێ”و لەگەڵ خۆیان بردوویانن، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کە هۆکاری گرتنیان چی بووە.