لە کاتێکدا نائارامییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ئاقارێکی ناسکدا تێدەپەڕێ و گرژی و پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوپەڕی خۆی گەیشتووە و ئەگەری پێکدادانی نیزامی نێوان ئەم دوو وڵاتە پتر لە هەموو کاتێک چاوەڕوان دەکرێ، د. ئاسۆ حەسەن‌زادە، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی “کوردستان” و له وڵامی پرسیاره‌کانی لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی عه‌ڕه‌بی دانیشتووی پاریس که به‌م نزیکانه بڵاو ده‌بێته‌وه؛ ڕایگەیاند: “ئێمه هیچ حکومه‌تێکی بێگانه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی له ئێران ده‌عوه‌ت ناکه‌ین. ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه و باقیی خه‌ڵکی ئێرانه که کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی بێنین و بۆخۆمان بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆمان بده‌ین. به‌و حاڵه‌ش ئه‌وه کۆماری ئیسلامییه که به ڕه‌فتاری خۆی کارێک ده‌کا که بژاری شه‌ڕ ببێته بژارێکی جیددی و، ئێمه‌ش ئیمکانی ئه‌وه‌مان نییه که پێش به شه‌ڕ بگرین. ئه‌وه کاری ئێمه نییه که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له مه‌ترسیی له‌نێوچوون ڕزگار بکه‌ین.”
وتەبێژی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی ئەو لێدوانەیدا گوتی: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئێمه ته‌رجیح ده‌ده‌ین هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له ئێران‌دا له ڕێگای سیاسی و ئاشتیخوازانه و له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵک و گه‌لانی ئێرانه‌وه ڕوو بدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژیمه هاته سه‌ر ئه‌وه که له ئه‌نجامی هێرش و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیدا بڕووخێ، ئێمه بۆ ئه‌و ڕێژیمه ناگرین. ئاشتیخوازبوونمان به مانای فریشته‌خوویی بێجێ و خه‌یاڵاوی بوون نییه. چل ساڵه ئه‌و ڕێژیمه به‌دژی گه‌لی ئێمه له شه‌ڕ دایه.”
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبارەی پێشبینی و ئەگەرەکانی چۆنیەتیی یەکلابوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گوتی: “پێشبینیی موتڵه‌قی جۆری یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵچوونه بێوێنه‌یه که ئێستا به‌دژی ئێران له گۆڕێیه ئاسان نییه. سه‌رباری ئاست و سروشتی پێشتر نه‌دیتراوی فشاره‌کانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی و هه‌موو ئه‌و ئاماده‌کارییانه‌ی ئاماده‌کاریی شه‌ڕن، ئێستاش ئه‌وله‌وییه‌تی ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌کییه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا دێموکڕاسی و مافی مرۆڤ و مافی پێکهاته‌کانی نێو ئێران نییه. ئه‌وان هێشتا ته‌نیا به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن که مه‌یدانی مانۆڕی خراپکارانه‌ی رێژیمی ئێران له ناوچه‌دا سنووردار بکه‌ن. ئه‌وه شتێکی باشه، به‌ڵام کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه چاره‌سه‌ر ناکا. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئێستاش ئه‌گه‌ری ئه‌وه که رێگایه‌ک بۆ سازانی لایه‌نه‌کانی گرژیی ئه‌مجاره بدۆزرێته‌وه، به دوور نازانرێ. کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له ئێران پێش کێشه‌ی ئه‌مریکا و کۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێ کردوه. ئه‌گه‌ر ڕۆژێکیش ئه‌مریکا و ئێران بسازێن، به‌ڵام کێشه‌ی ئێمه به چاره‌سه‌رنه‌کراوی بمێنێته‌وه، خه‌باتی ئێمه هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێ.”
د. ئاسۆ حەسەن‌زادە لەبارەی سیاسەت و چەندی و چۆنیی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەلومەرجی ئێستادا و ڕۆڵی فاکتەری دەرەکی لە یەکلابوونەوەی ئەم پرسەدا گوتی: “خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی قائیم به زاته. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ڕێژیمێکدا که جگه له سه‌رکوت و هه‌ڕه‌شه زمانێکی دیکه نازانێ، له گرینگیی فاکته‌ری ده‌ره‌کی غافڵ نین. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌مریکا و ئێران‌دا رووبدا، ئێمه له لاوازبوونی ڕێژیم به قازانجی خه‌بات و خه‌ڵکی خۆمان که‌ڵک وه‌رده‌گرین، ئه‌و‌ه‌ش له ڕێگای ئه‌وه که کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر واقعیاتی مه‌یدانی لانیکه‌م سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاد بکه‌ین. کاره‌كه ئاسان نییه. به‌ڵام ده‌بێ زیاتر خۆمان رێك بخه‌ین و وه‌ک کورد له ئێران یه‌كگرتووانه‌تر و ژیرانه‌تر بجوڵێینه‌وه هه‌تا به هه‌ر ڕێگایه‌کی مومکین گه‌لی خۆمان له‌ژێر چنگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌یان ساڵه له ده‌ستی له ئازاردایه، ڕزگار بکه‌ین.