عەلی دایی یاریزانی تۆپی پێی ئێران لە یانەی یاریی سایپا، دوای ئەوەی کە ناوی ئەسڵیی بەرپرسی یانەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە مستەفا مودەبر ناوی دیکەی ” سەردار غەفوور دەرجەزی”یەو پێشتر لە تیمی تێرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دابووە.
ئەو لە قاودانە، کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە.
لە یەکەمین کاردانەوەدا ناوەندەکانی ئیتلاعات و تێرۆر ناڕەزایەتی خۆیان لەو قسانەی عەلی دایی دەربری و ڕایانگەیاند کە ناوبراو بە ئاشکرا کردنی ئەم نهێنییە زیانی بە ئاسایشی وڵات گەیاندووە.
لە ئاخرین بڕیاردا هێزە ئەمنییەکان بە ناوەندەکانی تۆپی پێی ئێرانیان ڕاگەیاندوە کە بەهۆی ئاشکرا کردنی بەرپرسی سایپا لە لایەن عەلی دایی، ناوبراو وەک یاریزانی یانەکانیان قبووڵ نەکەن.