مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید، پێشنوێژی سوننییه‌کان له زاهیدان کاردانه‌وه‌ی به قسه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ناونده ئه‌منیه‌تییه‌کان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیدیعای ئه‌وان له‌باره‌ی بوونی ٩ مزگه‌وتی سونییه‌کان له تاران پیشان داوه.
ئه‌و ده‌لێ ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سته ئه‌منیه‌تییه‌کان ده‌یڵێن درۆیه‌کی گه‌وره‌و ناڕاستییه‌کی زۆر بێ شه‌رمانه‌یه، چونکی نه‌ک هه‌ر له تاران، به‌ڵکوو له شاره گه‌وره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک تهورێزو ئیسفه‌هانیش له مێژساڵه ناهێڵن سونییه‌کان مزگه‌وتیان هه‌بێ.
مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ده‌ڵێ ئه‌و درۆ دهکهنو به درۆ ده‌یانه‌وێ مافی خه‌ڵک بخۆن‌و به درۆکردن عهیبو عاره‌کانیان ده‌شارنه‌وه.
دوکتور جه‌لال جه‌لالیزاده، نوێنه‌ری پێشووی شاری سنه‌ش دوای تێکدانی نوێژخانه‌ی سوننییه‌کان له ” پونه‌ک”ی تاران به ” روزآنلاین”ی گوتوه که تاران ته‌نیا پێته‌ختی دنیا له جیهانی ئیسلام‌و دنیایه که سونییه‌کان مزگه‌وتیان نییه.
ئه‌و به دانه به‌ر ڕه‌خنه‌ی کاربه‌ده‌ستانی وڵات ده‌ڵێ نه‌ک هه‌ر له تاران، له شاره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک تهورێزو ئیسفه‌هانیش هه‌ر بهمجۆرهیهو ئه‌وه جیا له دهمارگژیی کوێرکوێرانه ناکرێ هیچ ناوێکی دیکه‌ی له‌سه‌ر دابندرێ، ئه‌وه نه ئیسلامه و نه سوننه‌تی ئیسلامی، به‌ڵکوو به‌رچاوته‌نگییه، چونکی ئه‌وان نازانن سازان‌و وێکهه‌ڵکردن یانی چی‌و بڕیاره‌که‌ی خۆیان به‌و زه‌برو زهنگو ده‌سه‌ڵاته ده‌به‌نه پێشێ که له خۆیانیدا شک ده‌به‌ن.
حاسڵ داسه، نوێنه‌ری پێشووی سهردهشتو پیرانشار له مه‌جلیس که دوای وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ” روزئانلاین” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لیکرابوو، له لاپه‌ره‌ی فه‌یسبووکیی خۆیدا پێی له‌سه‌ر پێویستیی به‌ڕه‌سمی ناسینی مادی سروشتیی سونییه‌کان له ئێران داگرتوه‌و ده‌ڵێ ئه‌وه ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته له‌و باره‌یه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵێنێ.
شایانی باسه که پێچهوانهیبهڵێنو ئیدیعاکانی ده‌وڵه‌تی ڕوحانی‌و ته‌نانه‌ت دیاریکردنی بریکارێک بۆ کاروباری نه‌ته‌وه و که‌مه ئاینییه‌کان له ئێران پرسی ههڵاواردنو فهرقو جیاوازی‌دانان له‌و پێوه‌ندییه‌دا نهبڕاوتهوهو ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش ته‌نیا نوێژخانه‌ی سونییه‌کان له تاران له گه‌ڕه‌کی پونه‌ک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی شاره‌داری به هاوکاریی هێزه ئینتیزامییه‌کان ڕووخێندرا.