پتر له هه‌زار مامۆستای قوتابخانه‌و خویندنگه‌کان له ئێران به‌هۆکاری جۆراوجۆر به‌ندکراون.
مسته‌فا ناسریی زه‌نجانی، جێگری حقوقی‌و کاروباری مه‌جلیس له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که چه‌ند مامۆستای قوتابخانه‌کان له زیندان دان‌و وه‌زاره‌ت چۆنیان هاوکاری ده‌کا، پشتڕاستی کردۆته‌وه که زیاتر له ١٠٠٠ مامۆستای قوتابخانه‌کانی ئێران له زیندان دان‌و ئه‌وه‌ش که وه‌زاره‌ت چۆنیان هاوکاری ده‌کا ئه‌وه پێوه‌ندی به په‌روه‌نده‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێرکردن جیا له بابه‌ته ئیدارییه‌کان هیچ ئه‌رکێکی دیکه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستا به‌ندکراوانه‌دا نییه.
جێگری حقوقی‌و کاروباری مه‌جلیس له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێرکردن به ئاماژه به‌وه‌ی ڕێکخراوی زیندانه‌کانی وڵات ئاماری هه‌زار مامۆستای زیندانییان به وه‌زاره‌ت داوه، ده‌ڵێ زۆر له‌وان به‌هۆی قه‌رزداری، وه‌رشکه‌سته بوون، کێشه کۆمهڵایهتیو خێزانییه‌کان که‌وتوونه‌ته به‌ندیخانه‌وه.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن له ساڵدا ٥ هه‌زار زیندانی به ژماره‌ی زیندانیانی ئێرانی زیاد دهبێو له ئێستادا ٢٥٠ هه‌زار که‌س له زیندان دان‌و تێچووی ڕۆژانه‌ی ڕاگرتنی هه‌ر زیندانییه‌ک ٥ هه‌زار تمه‌نه.
شایانی باسه كه ژماره‌ی زیندانیان له ده‌یه‌ی ٥٠ نزیك به ١٠ هه‌زار كه‌س بووه به‌ڵام به پێی ئاماره‌کانی ئێستای ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌رچی حه‌شیمه‌تی ئێران له چاو ئه‌و کات دوو به‌رابه‌ر زیادی کردوه، به‌ڵام به بوونی ٢٥٠ هه‌زار كه‌س له زیندان ژماره‌ی زینداییه‌کان ٢٥ ئه‌وه‌نده چۆته سه‌رێ.