• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەلەقاژەی کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/18
جۆری بابەت: ئێران

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەرچاوەی ئاژاوە و پشتیوانی ئەسڵی تێرۆریزمی نێودەوڵەتییە، بەهۆی دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکاوە کەوتۆتە پەلەقاژە و کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە دەیانهەوێ ئەمجارەش بە چەواشەکردنی بیروڕای گشتیی جیهانیی، خۆیان نەجات بدەن.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەرکاری بڕیاری هەناردەکردنی سۆڕشی ئیسلامیی دا و لەو کاتەوە بۆتە هۆی ژانەسەر بۆ خەڵکی ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان.
پشتیوانیی کردن لە تێڕۆریزم و تێرۆریستپەروەری ئامانجی ئەسڵی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لەو ڕێگەیەدا تێچوویەکی زۆری داوە.
بەدوای هاتنەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی بەرجام و دەسپێکردنەوەی دەوری دووهەمی گەمارۆکان، ئەمریکا سپای پاسدارانی خستە لیستی تێرۆرەوە. کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتادا بە دروشمی ئینقلابی و هەڕەشە لە ئەمریکا ویستان خۆیان بەهێز پێشان بدەن و وابنوێنن کە ئەو بڕیارانەی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمە نابێ، بەڵام دوای ئەوەی کە بڕیارەکانی ئەمریکا کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە و گوشارە ئابووری و سیاسییەکان زیادیان کرد، ئەو جار کاربەدەستانی ڕێژیم کەوتنە پەلەقاژە بۆ نەجاتی ڕێژیمە سەرەڕۆ دیکتاتۆرەکەیان.
یەکەمین سەفەری دیپڵۆماسی و چەواشەکارانەی کاربەدەستانی ڕیژیم، سەفەری محەممەد جەوادی زەریف بوو بۆ بەر دەرگای کۆشکی سپی و لەوێ ئازادانە لەگەڵ مێدیای ئەو وڵاتە چاوپێکەوتنی کرد و ڕایگەیاند کە بە دەسەڵاتی تەواوەوە هاتۆتە ئەمریکا و ئامادەی وتووێژە، بەڵام هیچکام لە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا گوێیان بە داواکارییەکەی نەدا و دەستبەتاڵ گەڕایەوە.
زەریف دوای ئەوەی کە بەدڵشکاوی لە ئەمریکا گەڕایەوە، سەردانی چەند وڵاتی دیکەی کرد و ئاخیرین دیداری وڵاتی چین بوو تا بتوانێ لە ناکۆکی نێوان چین و ئەمریکا کەلک وەرگرێ و ڕێژیمەکەی لەو قەیرانە ڕزگار بکا. هەر لە هەمان کاتدا کەماڵ خەڕازی سەردانی فەڕانسەی کرد. لە حەوتووی ڕابردوودا زەریف ڕایگەیاند کە هیچ وتووێژێک لەگەڵ ئەمریکا ناکەن، بەڵام سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند کە دەکرێ لە عێراق یا قەتەر لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ بکەین.
تەقاندنەوەی کەشتییە نەوتکێشەکانی ئیمارات و هێرش بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی عەڕەبستان لە لایەن حوسییەکانی یەمەنەوە بەشیکی دیکەی سیاسەتی ئەو ڕێژیمەن بۆ خۆدەرباز کردن لەو قەیرانەی کە تێیکەوتوون.
ئەگەر لە سەرەتای بڕیار و گەمارۆکانی ئەمریکا، کاربەدەستانی ڕێژیم دروشمیان دەدا و بۆ فریودانی خەڵک دەیانگوت گەمارۆکان هیچ کاریگەرییەکیان نابێ و نەوتی ئێران بە کەس پێشی پێناگیرێ یا ئەگەر نەوتی ئێمە نەڕوا نەوتی خەڵکانی دیکەش ناڕوا، ئەوە ئەمڕۆ لە هەموو دەرگایەک دەدەن و لە هەموو ڕیگەیەک کەلک وەردەگرن تا بتوانن ڕێژیمەکەیان لەو زەلکاوە ڕزگار بکەن کە خۆیان پێکیان هێناوە.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist