فه‌رهاد پیرۆت‌پوور، والیبالیستو ئه‌ندامی تیمی میلیی ئێران‌و؛ ئاکۆ که‌ریمی نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی کێبرکێی جیهانیو پاڵه‌وانێتیی ئاسیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مه‌هاباد له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و ریوڕهسمهدا له له ساڵۆنی حیجابی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن به به‌شداری کۆمه‌ڵیک له کاربه‌ده‌ستانی شار‌و خه‌ڵکی وه‌رزشکارو وه‌رزشدۆستی مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو، به پێدانی چه‌پکه گوڵ‌و خه‌ڵاتی ڕیزلێنان ماندوو نه‌بوونی له فه‌رهاد پیرۆت‌پوور، والیبالیستو ئه‌ندامی تیمی میلیی ئێران‌و؛ ئاکۆ که‌ریمی نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی کێبرکێی جیهانیو پاڵه‌وانێتیی ئاسیا کرا.
فه‌رهاد پیرۆت‌پوور، والیبالیستی لاوی خه‌ڵکی مه‌هاباد له هه‌ژده‌هه‌مین پێشبڕکێیه‌کانی والیباڵی پاڵه‌وانه‌تیی ئاسیادا که تێیدا ژاپۆن یهکهمو ئێران دووهه‌م هاته‌وه، وه‌ک باشترین یاریزانی پێشبڕکییهکهو هێرشبه‌ری ئه‌و پێشبڕکێیانه هه‌ڵبژێردرا.
ئاکۆ که‌ریمی، نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی که ده‌بیری والیبالی شاری مه‌هاباده، له یارییه‌کانی لیگی جیهانیی والیباڵدا وه‌ک نێوبژیوانی قه‌راغ له یاریی نێوان ئێران‌و له‌هێستان هه‌ڵبژێردرابوو. ئه‌و له پێشبڕکێیه‌کانی پاڵه‌وانه‌تیی ئاسیاشدا له چه‌ند یاریدا نێوبژیوانیی کردبوو.