• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئێران بەشێک لە ڕێککەوتننامەی بەرجام جێبەجێ ناکا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/16
جۆری بابەت: ئێران

ڕێکخراوی ئێنێرژی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە بەشێک لە ڕێککەوتننامەی بەرجام هاتۆتە دەر و چەند خاڵێکی ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێ ناکا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕێ ١٣٩٧ی هەتاوی، هەواڵدەریی “ئیسنا” لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە کە سازمانی ئێنێرژی ئەتۆمی ئێران بە پێی ڕاگەیەندراوی شووڕای بەرزی ئەمنییەتی نەتەوەیی، پابەندی بەشێک لە بەندەکانی ڕێککەوتننامەی بەرجام نابێ.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا هاتوە کە کۆماری ئیسلامیی چیتر پابەندی بەشێک لەو بەندانە نابێ کە پێوەندی بە ڕادەی پیتاندنی یۆرانیۆمییەوە هەیە و لە دامەزراوەی “ئەراک” دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
پێشتر لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی بەرجامدا ئێران بەڵێنیی دابوو کە هەر کات یۆرانیۆمی غەنی کراو گەیشتە ٣٠٣ کیلۆگەرەم و ئاوی سەنگین گەیشتە ١٣٠ تۆن، زیادەی بەرهەمەکە بە وڵاتانی دیکە بفرۆشێ، بەڵام ئێستا کۆماری ئیسلامی بڕیاری داوە کە ئەو بەندە جێبەجێ نەکا.
چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران ماوەی ٦٠ ڕۆژی دیاریکرد هەتا ئورووپاییەکان بەڵینەکانی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ بەرجامدا جێبەجێ بکەن و ئەگەر ئەو کارە نەکەن کۆماری ئیسلامی پابەندی ڕێککەوتنەکە نابێ.
هەر دوابەدوای دیاریکردنی ئەو وادەیە بۆ ئورووپاییەکان، یەکیەتی ئورووپا لە یەکەمین کاردانەوەیدا ڕایگەیاند کە ئەو ئۆلتیماتیۆمەی کۆماری ئیسلامی ڕەتدەکەنەوە. دەوڵەتی فەڕانسە هۆشداریی دا بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێشێلکردنی هەرکام لە بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئورووپا بۆ سەر ئێران. ڕۆژی چوارشەممە ویلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕووسیە ڕایگەیاند کە پێشیلکردنی ڕێککەوتننامەی بەرجام لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هیچ سوودێک بە ئێران ناگەیەنێ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، دەمێکە هەوڵی وەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدا و ئەوەش بۆتە هۆی نیگەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تا ئێستا گەمارۆی جۆراوجۆر خراوەتە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی واز لەو پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چەکی ناوکی بێنی، بەڵام کۆماری ئیسلامی نەک هەر پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەبووە و نییە، بەڵکوو بەهۆی سیاسەتی ئاژاواەگێرانە و هێژموونیخوازی ئەو ڕێژیمە وڵاتە زلهێزەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجامدا ویستیان پێش لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئامانجی شەڕخوازی بێنێ.
کۆماری ئیسلامی دوای ڕێککەوتنی بەرجام، بە دروستکردن و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک، دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان و ئاژاوەگێڕییەکانی لە ناوچەکەدا، بوو بە هۆی ئەوەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەست پێبکەنەوە کە ئەوەش ئێستا بۆتە باسی ڕۆژ و دوور نییە کە شەڕێکی دیکە لە ناوچەکەدا ساز نەبێ و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، وڵاتی ئێران بەرەو وێرانی نەبا.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist