بێکاریی لاوانی ته‌مه‌ن خوار ٣٠ ساڵ له سنووری قه‌یران تێپه‌ڕیوه، تا ئه‌و جێیه‌ی که نرخی بێ‌کاری له نێو حه‌شیمه‌تی ژنان له ئیلام سه‌دی ٨٦ ڕاگه‌یه‌ندرا.
عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری کاری ئێران له‌گه‌ڵ ئیدیعای ئه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی‌دا بوار بۆ کارخوڵقێنی ڕه‌خساوه، ده‌ڵێ به‌هۆی دابه‌زینی نیوه به نیوه‌ی نرخی نهوتو هه‌روه‌ها به‌ربڵاویی بێ‌کاری له وڵات ئاکامی هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه له نرخی بێ‌کاری دیار نییه، وه‌ک چۆن خوڵقاندنی ٤٠٠ هه‌زار ده‌رفه‌تی کاری له ساڵی ٩٣ هه‌ر له چاوی نه‌داو هیچ دیار نه‌بوو.
ئاماره‌کانی پێوه‌ندیدار به بێ‌کاری له گڕووپی ته‌مه‌نیی ١٥ تا ٢٤ ساڵ له وڵاتی ٩٣ ده‌ریده‌خه‌ن که بێکاریی پیاوان‌و ژنان له‌و بازنه ته‌مه‌نییه‌دا له هیندێ له پارێزگاکانی ئێران له سه‌دی ٥٠ تێپه‌ڕیوه‌و له پارێزگای ئیلام ئه‌و نرخی بیکارییه بۆ ژنان سه‌روو سه‌دی ٨٦ بووه.
کارناسانی بازاڕی کار ده‌ڵێن له ئاستیی گشتیشدا نرخی بێ‌کاری لاوان له پارێزگای ئیلام سه‌ید ٤٤، چوارمهحاڵو به‌ختیاری سه‌دی ٤٧، کرماشان سه‌دی ٤٥و لوڕستان سه‌دی ٤٢ راگه‌یه‌ندراوه.