هێزه ئینتیزامییه‌کانی کرماشان بۆ بیانووهێنانه‌وه‌ی کوشتنی لاوێکی ئه‌و شاره ده‌ڵێ ئه‌و چه‌قۆی کێشا و ئێمه‌ش ته‌قه‌مان لێکرد، که‌چی ئه‌و مرد.
مهنوجێهر ئه‌مانوڵڵاهی، فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتیزامییه‌کانی کرماشان ده‌ڵێ هۆکاری کوشتنی ئه‌و تۆمه‌تباره ئه‌وه بووه چه‌قۆی له هێزه ئینتیزامییه‌کان ده‌رێناوه. ئه‌و ده‌ڵی کاتێک هێزه ئینتیزامییه‌کان بۆ ده‌سبه‌سه‌رکردنی ئه‌و لاوه هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی، ئه‌و چه‌قۆی ده‌رێناوه‌و له‌گه‌ڵ هێزه ئینتیزامییه‌کان ده‌سته‌ویه‌خه بووه، دوایه ڕایکردوه و هێزه ئینتیزامییه‌کانیش ده‌نگیان داوه، به‌ڵام ئه‌و ڕانه‌وه‌ستاوه، ئیدی ئه‌وانیش ته‌قه‌یان لێکردوه، به‌ڵام گولله‌که به‌جێی خوار نێوقه‌د له دڵی که‌وتوه‌و مردوه.
مهنوجێهر ئه‌مانوڵڵاهی نایشارێته‌وه که ئه‌و لاوه کوژراوه نه‌ک به تۆمه‌تی قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر یان تاوانێکی دی، به‌ڵکوو به‌هۆی شکایه‌تی که‌سێک له ناوبراو بڕیار بووه قۆڵبه‌ست بکرێ‌و دوایه ئه‌وه پێش هاتووه‌و کوژرانی ئه‌وی لێ که‌وتۆته‌وه.
شایانی باسه که به‌پێی قانوون ته‌قه‌کردن له که‌سێک که چه‌کدار نییه‌و هێزه ئینتیزامییه‌کان ده‌توانن بیگرن‌و ده‌سبه‌سه‌ری بکه‌ن قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ڕۆژ نییه هه‌واڵی ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له خه‌ڵکی کاسبکارو مه‌ده‌نی له کوردستان بڵاو نه‌بێته‌وه که به‌داخه‌وه هه‌موو جارێ کوژران‌و برینداربوونی ئه‌وانی لێده‌که‌وێته‌وه.