شوفێر تاکسییەکانی شاری ورمێ سەرلەنوێ لە هەمبەر دۆخی خراپی ئابووری و نزمبوونی کرێ تاکسی بۆ جارێکی دیکە مانیان گرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ٩٨ی هەتاوی بەشێک لە شوفێرتاکسییەکانی نێوشاری ورمێ لە هەمبەر دۆخی خراپی ئابووری و خەمساردی بەرپرسانی بەشی گواستنەوە و نزمبوونی نرخی کرێ تاکسی و گرانی لە ڕادەبەدەری کەلوپەل و پێداویستییەکان مانیان گرت.
هەروەها ڕۆژی ١٦ی بانەمەڕ بەشێکی دیکە لە تاکسیدارانی شاری ورمێ لە گەڵ شوفێر تاکسییەکانی شاری خۆی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین و گەیاندنی داواکارییەکانیان بە بەرپرسان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بە ڕاگرتنی تاکسییەکانیان ناڕەزایەتی خۆیانیان دەربڕی.