• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی ئورووپایی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/12
جۆری بابەت: ئێران

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەرچاوەی ماددە هۆشبەرەکان و حکوومەتێکی تێرۆریست و پشتیوانی گەورەی تێرۆریزمی جیهانییە، لە ڕێگەی هەناردەکردنی تێرۆر وماددەی هۆشبەرەوە هەڕەشە لە وڵاتانی ئورووپایی دەکا.
حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران، وەک زۆربەی کاربەدەستانی دیکەی ڕێژیمی ئاخوندی ڕووی ڕاستەقینەی خۆی بە جیهانیان نیشاندا و لەوە زیاتر نەیتوانی بە پێکەنینە فریودەرانەکانی خۆی و وەزیرە فێڵبازەکەی بیروڕای گشتیی جیهانی فریو بدات.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕوو بە ئورووپاییەکان ڕایگەیاند ئەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ساڵانێکە پێشی لە لێشاوی پەنابەران بۆ ئورووپا گرتووە و ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەبایە ئەوە ئێستا ئورووپا لە تێرۆریست جمەی دەهات. لە پێوەندی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکانیش دەڵێ، ئەوە ئێمەین کە ڕێگە نادەین ماددەی هۆشبەر بگاتە ئورووپا. ناوبراو ڕایگەیاند کە ئورووپاییەکان پێویستە لە خەمی دواڕۆژ دابن و نەبنە هاوکاری ئەمریکا بۆ دژایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ڕووحانی دەیهەوێ بەو قسانەی ئورووپاییەکان بترسێنی و بڵێ ئەگەر لەگەڵ ئێمە نەبن ئەوە ڕێگاکانی تێرۆر و مادەی هۆشبەر و پەنابەر ئاواڵا دەکەین و سنوورەکانی ئێوە دەبەزێنن و دەبنە هۆی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ئێوە.
کۆماری ئیسلامی کە بە پشتیوانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی ناسراوە و تا ئێستا دەیان بەڵگەی تێرۆری لە سەر ساغ بۆتەوە، ئێستا دەیهەوێ بڵێ ئەوە ئێمەین کە ئاسایشی ئورووپا دەپارێزین و لە لایەکیتر هەڕشەی ئەوە دەکا کە ڕێگە بۆ تێرۆریستەکان ئاواڵا دەکا بگەنە وڵاتانی ئورووپایی.
لە سەر گەمارۆ نەوتی و بانکییەکان ڕووحانی ئۆلتۆماتیۆمی دا بە ئورووپاییەکان کە ئەگەر تا ٦٠ ڕۆژ بەڵینەکانی خۆیان جێبەجێ نەکەن، لە بەشێک لە ڕێککەوتنی بەرجام دەکشێنەوە. ئەو هەڕەشەیەی ڕووحانی هەر زوو لەگەڵ دژکردەوەی ئورووپاییەکان ڕووبەڕوو بۆوە و پێیان ڕاگەیاند کە جێبەجێنەکردنی هەر کام لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی بەرجام دەبێتە هۆی گەڕانەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران.
کێشە و ناکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئورووپاییەکان پێشێنەیان هەیە و لەسەر زۆر شت ناکۆکن. مەسەلەی تێرۆر کە کۆماری ئیسلامی پەروەندەیەکی گەورەی تێرۆریستی هەیە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کردەوەی تێرۆریستی ئەنجامداوە و بەتایبەتی لە ئورووپا حوکمی دادگای ئاڵمان لە سەر تێرۆری دوکتۆر سادقی شەڕەفکەندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڵگەیەکی بەهێز و یاسایی و حاشا هەڵنەگرە و کۆماری ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ پاساوی بدا. ئەوە بەو مانایە نییە کە تێرۆری دوکتۆر قاسملوو و زۆر لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران بۆ حاشالێکردن بن، بەڵام حوکمی یاسایی دادگای میکوونووس بەڵگەیەکی حاشالێنەکراوە بۆ تێرۆریست بوونی ڕێبەرانی هەرە پلە بەرزی کۆماری ئیسلامی تادەگاتە عەلی خامنەیی ڕیبەری ئەو ڕێژیمە.
کێشەی ئورووپاییەکان لە سەر پشتیوانی ئێران لە حیزبووڵلا، هێرشی مووشەکیی بۆ سەر ئیسڕائیل، دروستکردنی مووشەکی بالستیک، دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی سووریە، یەمەن، لوبنان، عیراق و وڵاتانی دیکە، بەندەکانی پالێرمۆ و ئاسانکاری بۆ ڕەوانەکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگای تورکیە و بولغارستانەوە بۆ ئورووپا ئەو دۆسیانەن کە کەلێنی گەورەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئورووپاییەکانن. ئورووپاییەکان لە ئاخیرین کۆبوونەوەدا لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاند کە جێبەجینەکردنی هەر بەندێک لە بەندەکانی ڕێککەوتننامەی بەرجام دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکە و ئەو ڕیککەوتنە لە نووسراوەی سەر کاغەز زیاتر هیچی لێ نامێنێتەوە کە ئەوەش وەڵامێکی توندی یەکیەتیی ئورووپا بوو بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێیان ڕاگەیاند کە نەک هەڕەشەکانت بە هەند وەرناگرین بەڵکوو لە کاتی پێویستدا کۆماری ئیسلامی دەکەینە قوربانیی بەرژەوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا و تەسلیمی هەڕەشە و ویستەکانی ڕێژیمی ئاخوندەکان نابین.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist