فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ بارودۆخی فەرهەنگی‌و ئەخلاقیی كۆمەڵگا زۆر جێگەی نیگەرانییە. ئه‌و نایشارێته‌وه که هه‌وڵه‌کانی داموده‌زگا ئهمنیهتیو نیزامیه‌کان بۆ سه‌پاندنی بایه‌خه ئیسلامییه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هیچ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه.
محەممەدعەلی جەعفەری ده‌ڵێ پاش هەڵبژاردنه‌کانی سەركۆماری لە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ٧٦، مەترسییه‌کی جیددی كەوتە سەر كۆماری ئیسلامی که ئەمەیان جیاواز لە مەترسییە ئەمنیەتییهکان بووه‌و كۆماری ئیسلامی بەم مەترسییانە تووشی گرفتی جیددی دەبێ.
جەعفەری ده‌ڵێ ساڵانێكە خامنەیی مەئمووریەتی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ مەترسییە فەرهەنگییەكانی بە سپا ئەسپاردووە. ناوبراو لە ساڵی ٩٠یش بەو ئیدیعایه‌ی سپای پاسداران لە مەئموورییەتە ئەمنیەتییەكاندا سه‌رکه‌وتوویه، گوتبووی لەمڕۆ بەدواوە مەسەلەی گرینگ لەم وڵاتە مه‌ترسییه فەرهەنگییەكانن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که پاش هاتنە سەركاری دەوڵەتی ڕووحانی، نوێنەرانی مەجلیسی ئێران بە پەسند كردنی چه‌ند گەڵاڵەی “پشتگیری له مەئموورەكانیهاندان بۆ چاكەو گێڕانەوە لە خراپە”و؛ هەروەها هێنانی به‌رباسی چەند گەڵاڵەیەكی دیکه وەك “پارێزگاری كردن لە هەرێمی عیفافو حیجاب” لە بیانووی دیكەی وەك “خۆدانەپۆشین” و “بوونی ماهوارە” دەگەڕان تا بە پەسند كردنی گەڵاڵەی دیكەی لەم جۆرە، زیاتر ژیان لە خەڵكی ئەم وڵاتە تاڵ بكەن.