بەرپرسێكی پلەبەرزی سپای پاسداران دهڵێ عەلی خامنەیی پێداگرە لەسەر ڕاگرتنی چالاكیی یۆنیسكۆ لە بواری فێركاریی ژنانو منداڵانی ئێرانی.
یۆنیسكۆ لە ڕێكخراوە تایبەتییەكانی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانە که لە بوارەكانی فێركاری، زانستیو بارهێناندا چالاكی دەكاو وڵاتی ئێرانیش یەكێك لە ئەندامانی ئەم ڕێكخراوەیە.
محەممەدحوسێن نەجات، جێگری فەرهەنگیو كۆمەڵایەتیی فەرماندەی سپای پاسداران دهڵی یۆنیسكۆ بە مەبەستی بارهێنانو فێرکاریی منداڵانی ئێران، زیاتر لە ٥ هەزار باخچهی ساوایانی لە ماوهی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە ئێران کردۆتهوه.
ناوبراو دهڵێ سەرەڕای ئەوەی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگریی لەسەر ڕاگرتنی چالاكیهکانی یۆنیسكۆکردۆتهوه، بەڵام ئەم ڕێكخراوە هێشتا چالاكییەكانی خۆی ڕانەگرتووە.
عەلی خامنەیی تا ئێستاش بهردهوام قسە لەسەر “شەڕی نەرم”و “هێرشی فەرهەنگی”ی ڕۆژاوا دژی ئێران دەكاو؛ ماوەیەك لەوەپێش بەڕێوەبەری “حەوزەی عیلمییەی قوم” گوتبووی، دوژی ئێران بەرنامەیان تهنانهت بۆ باخچهی ساوایانو قوتابخانهکانی ئێرانیش ههیه.
شایانی باسه ئارەزوو زەكایی فەر، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری منداڵانی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران ساڵی ئاشکرای کردبوو كە “ڕێكخستنی باخچهکانی ساوایان”یان لە دەستووری كار دایەو قەرارە 2 هەزار داینگهو باخچهی ساوایان بە رێخکراوی بەسیجی ژنان بدرێ.