ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی مانگی مای ٢٠١٩ی زایینی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، هاوڕێ لەگەڵ ڕێکخراوی کۆمکار و دەیان کوردی دانیشتوی شاری نۆرێنبێرگ،ی ئاڵمان وسەدان کەس لە تێکۆشەرانی ئەو وڵاتە، لە ڕێپێوانی تایبەت بە ڕۆژی ١ی مەی ڕۆژی جیهانی کریکاران دا بەشداریان کرد. هاوڕێیانی حیزبی لەو ڕێپیوانە دا بۆ جارێکی دیکە هاوپەشتی و هاوپەیوەندی خۆیان و حیزبی دیموکراتی کوردستان،یان لەگەڵ چینی کرێکار، بە تایبەت کرێکار و زەحمەتکێشانی کوردستان دا دووپات کردەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە کوردانی بەشدار لەو ڕێپیوانە دا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەرز کردەوە.