• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەرەسەندنی لەشفرۆشی لە ئێران، یەکێکی دیکە لە دیاردەکانی کۆماری ئیسلامی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/06
جۆری بابەت: ئێران

دیاردەی لەشفرۆشی دەمێکە لە ئێران بۆتە بابەتی میدیا و لایەنە پێوەندیدارەکان و لەوبارەوە ڕاپۆرتی جۆراوجۆر ئامادەکراوە و بەدواداچوونی زۆری بۆکراوە.
لە ئێراندا دیاردەی لەشفرۆشی گەیشتۆتە جێگایەک کە کاربەدەستانی پلەبەرزی ڕێژیم دانی پێدادەنێن و حاشای لێناکەن.
لەمڕۆژانەدا، محەممەد جەوادی ئازەری، وەزیری پێوەندییەکان، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئاگادارییەک لە سەر سیغەی یەک کاتژمێری، ناڕەزایەتی خۆی لەوبارەوە دەربڕی و ڕایگەیاند کە ڕۆژانە لە هەزاران سیم کارتی تایبەت بە بانگەشەی لەشفرۆشی، ئەو جۆرە سیمکارتە تەلەفۆنیەمان گەیاندۆتە ٤٠٠ سیم کارت لە ڕۆژدا، کە بانگەشە بۆ لەشفرۆشی دەکەن.
ماوەیەک لەمەوپێش ڕۆژنامەی “شەرق” لە زمان محەممەد قانعی، سەرۆکی یەکیەتیی هۆتێلدارانی مەشهەد نووسی: لە شاری مەشهەد ٦ هەزار شوێنی مانەوەی گەشتیاری هەیە کە کاری لەشفرۆشی تێدا ئەنجام دەدرێ و گەشتیارەکانیش بێگانە و زۆربەیان خەڵکی عێراقن .
ناوبراو دەڵێ: مەشهەد و قوم دوو شاری ئێرانن کە گەشتیارێکی زۆر ڕوویان تێدەکەن و زۆربەی گەشتیارەکانیش بە مەبەستی تایبەت ڕوو لەو دوو شارە دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی “تەسنیم” کە سەر بە بناژۆخوازەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، باسی لە ڕاپۆرتێکی کۆنسۆلگەری بەسرە لە عێراق کردووە کە ڕۆژانە لە شاری بەسرە ٦ هەزار کەس داوای ویزا بۆ ئێران دەکەن و ئەم ژمارەیەش ڕووی لە زیاد بوونە.
لە لایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکانی سەر بە حکوومەت ڕایانگەیاند کە پێشتر لەشفرۆشی لە تەمەنی ٣٠ ساڵ بۆ سەرێ بووە، بەڵام ئێستا گەیشتۆتە تەمەنی پازدە ساڵی. هەر لەو ڕاپۆرتانەدا باس لەوە دەکرێ کە لە سەتا پازدەی ژنانی لەشفرۆش بە ئاگاداری هاوسەرەکانیان ڕوویان لەو کارە کردووە.
دیاردەی لەشفرۆشی لە ئێران لەگەڵ ئەوەی کە لە لایەک ڕێگەیەکی شەرعی بۆ دۆزراوەتەوە و حکوومەت ڕێگەی پێداوە، بەڵام ئەوەی کە ئێستا لە ئێران دەیبینین بەو ڕیژە زۆرە و هاتنە خواری تەمەنی لەشفرۆشی بۆ پازدە ساڵ، نیشانەی بێکاری، نەبوونی و بێ بەرنامەیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە خەڵکی تووشی نەهامەتی کردووە و ناچارن بۆ وەدەستهێنانی بژیوی ژیان پەنا بۆ لەشفرۆشی بەرن.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارێکەوە وڵاتی تووشی داڕمان کردووە و ڕۆژبەڕۆژ شیرازەی بنەماڵەکان لێک هەڵدەوەشێ و کۆمەڵگە بەرەو وێرانی و سەرلێشێوان دەبا.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist