بانكی جیهانی لە ڕاپۆرتێكدا كەبۆ تاوتوێی بارودۆخی ئابووریی ئێران‌و بە تایبەت شوێنەواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان تەرخان كراوە، ده‌ڵی سه‌رجه‌م داراییە بلۆكەكراوەكانی ئەم وڵاتە 107 میلیارد دۆلاره. به‌ڵام بەپێی هەڵسەنگاندنی بانكی جیهانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان له یه‌که‌م قۆناغدا ته‌نیا بڕی ٢٩ میلیارد دۆلار لە داراییەكانی ئێران ئازاد ده‌کا..
بە بڕوای بانكی جیهانی شوێنەواری ئەم بڕە پارەیە لەسەر ئابووری‌و بەرهەمهێنان بۆ گەشەی ئابووری، پێوەندیی بە بەڕێوەبەریی دروست‌و كارامە هەیەو به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی له چیدا خه‌رجیان ده‌کا.
بانكی جیهانی له ڕاپۆرته‌که‌یدا دەڵێ ئێران بۆ وەگەڕخستنهوهی چەرخی ئابووریی وڵاتەكەی پێویستیی بە سەرمایەگوزاریی زۆر هەیە. ئاستی سەرمایەگوزاری لە ئێران‌دا ئێستا لە سەدی 5ی بەرهەمهێنانی ناخالیس یمیللی تێناپەڕێو ئەم ڕێژەیە ته‌نیا بڕی ٢٠ میلیارد دۆلارەو، بۆ دابینكردنی گەشەی ئابووریی ئێران كەمە.
بانکی جیهانی ده‌ڵێ بەم پێیە دەوڵەت دەبێ خۆ خه‌رجکردنی داراییە ئازادەکراوهکان له به‌شی مه‌سره‌ف ببوێرێو چاودێریی ورد‌و تەواو بەسەر گەڵاڵەكانی سەرمایەگوزاریدا بكا تا پێش بە فیڕۆدانی سەرمایە بگیردرێ.
ئەم بانكە جیهانییه مەزندەی ئەمەش دەكا كە داهاتی ئێران به‌هۆی هەناردەی نەوت لەم ساڵدا ١٧ میلیارد زیاد بکا.