کورتە فیلمی “دادە سەڵتەنە” بە دەرهێنەری هادی ئەحمەدی فیلمسازی بانەیی، توانی لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “وارش” لە شاری بابۆلی سەر بە پارێزگای مازەندەران خەڵاتی تایبەتی ئەو فستیڤاڵە بە دەست بهێنێ.
لە نۆیەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “وارش” فیلمی دیکیومێنتی هادی ئەحمەدی لە ژێر ناوی “دادە سەڵتەنە” بۆ بە براوەی ئەو فستیڤاڵەو خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.
شایانی باسە بە پێی لێدوانی مێهدی قوربانیپوور سەرۆکی نۆیەمین فستیڤاڵی فیلمی “وارش” ، دوو فیلم لەو فستیڤاڵەدا خەڵاتی تایبەتیان پێبەخشرا کە فیلمی دادە سەڵتەنە” یەکێک لەو دوو فیلمەیە.