لە بەرامبەر چڕتربوونی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی باس لە هەڵایسانی شەرێ نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەن.
بە پێی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئیندیپێندیت محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گوتویەتی؛ ڕەنگە هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بەم زووانە ڕوو نەدا، بەڵام ئەگەری هەیە هاوکێشەکان پەرە بە گرژییەکان بدات و، ببێتە هۆی سەر هەڵدانی شەڕ.
جەواد زەریف لەو بارەوە دەستگیرکردنی چەند مەلەوانی ئەمریکایی لە سەرماوەزی ساڵی ٩٤ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە نموونە هێنایەوە.
لە لایەک دیکەش وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئەلجەزیرە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە داخستنی گەرووی هۆرموزی کرد بوو.
هەروەها فەرماندە پلە بەرزەکانی سپای پاسدارانیش هەڕەشەی بەستنی گەرووی هۆرموز دووپات دەکەنەوە.
لە لایەک دیکەش بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و بریتانیا هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی دەدەن کە گەرووی هۆرموز دانەخات دەنا بە تووندی وڵامی دەدەنەوە.