سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ له کامیاران ٥ که‌س له جاشه‌کانی کوژراون، له ناوچه‌ی ورمێ‌ش جاشێکی سپای پاسداران کوژراوه.
سه‌رهه‌نگ برایم حوسێنی، رێکخه‌ری کاروباری سپای پاسداران له پارێزگای سنه ده‌ڵێ به‌هۆی شه‌ڕو پێکدادانێک له چیاکانی شاهۆ که له له‌گه‌ڵ هێزێکی کوردی بوویانه، 5 که‌س له هێزه‌کانیان کوژراون، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوچه‌یی ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کانی سپای پاسداران زۆر له‌وه‌نده زیاترن که ڕاگه‌یه‌ندراوه.
وه‌ک له قسه‌کانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سپای پاسدارانڕا ده‌رده‌که‌وێ ده‌بێ که‌س لایه‌نی به‌رامبه‌ری ئه‌و شه‌ڕه زیانی گیانیی به‌رنه‌که‌وتبێ.
به‌پێی ڕاگه‌یندراوی سپای پاسداران په‌یمان وه‌یسی، زانیار سه‌حرایی، غوڵام ڕه‌حمانی، میلاد درهخشانو ئاره‌ش نه‌سیری ئه‌و ٥ جاشه‌ی ڕێژیم له ناوچه‌ی کامیارانن که له‌و شه‌ڕو پێکدادانه‌دا کوژراون.
له ناوچه‌ی ورمێ‌ش شه‌وی ٢٠ ی گه‌لاوێژ جاشێکی رێژیم له گوندی ” ئه‌نبی” له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ به سزای خهیانهکانی گه‌یشتووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کورد کاناڵ ئه‌و جاسهی ڕێژیم ناوی تیجر موزدگیر بووه و به ده‌ستی که‌س یان که‌سانێکی چه‌کدار کوژراوه.