• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دەوڵەتی ئەمریکا گەمارۆکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران توندتر دەکا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/04
جۆری بابەت: جیهان

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەر جۆرە هاوکارییەکی وڵاتی دووهەم لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای توندی بەدواوە.
گەمارۆکانی ئەمجارەی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی توندتر دەبن و ئەو گەمارۆیانە بەشی وزەی ناوکی دەگرنەوە. بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە هەر وڵاتێک هاوکاری بەشی وزەی ناوکیی ئێران بکات، دەوڵەتی ئەمریکا سزای بۆ دیاری دەکا و گەمارۆی دەخاتە سەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە قسەکانی تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کراوە کە ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ناوچەکە ناو دەبا. هەر بەپێی ئەو بڕیارەی ئەمریکا، ڕێگە لە کۆماری ئیسلامی دەگرێ کە چەکی ناوکی وەدەست بێنێ
دوای ئەوەی کە ئەمریکا مۆڵەتی بۆ کڕیارانی نەوتی ئێران درێژ نەکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە واتە ١٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ کۆتایی وادەی ئەو ڕێککەوتنە بوو کە ئەمریکا بۆ ماوەی شەش مانگ ڕێگەی بە هەشت وڵات دابوو نەوتی ئێران بکڕن.
لەگەڵ ئەوەی کە کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیان دەکرد کە هەناردەکردنی نەوت ڕاناگرن، بەڵام دوینێ هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ دووسەد هەزار بەرمیل دابەزی. ماوی شەش ڕۆژە پاپۆرێکی گەورەی نەوتی ئێران لە کەنارەکانی چین سەرگەردانە بەڵام هیچ کۆمپانیایەک لەترسی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا بەلایدا ناچی و نەوتەکەی ناکڕێ. ئەمە سەرەتایەکە بۆ قەیرانێکی گەورەی ئابووری لە ئێراندا. قەیرانێک ڕێژیم تووشی دەستەوەستانی و خەڵک تووشی برسیەتی ، نەهامەتی و نەداری دەکا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران واتە بەڵای سەری خەڵکی ئێران، لە ڕۆژی هاتنە سەرکاریەوە خەڵکی ئێران ئاسوودەیی و ئارامی بەخۆیەوە نەدیوە. ئەو ڕیژیمە خۆی دژمنی سەرەکی ماف و ئازادییەکانی گەلانی ئێرانە و لەگەڵ هەر چەشنە ماف و ئازادییەکی خەڵکی ئێران بێگانەیە. سەرکوت، زیندان و ئەشکەنجە دیاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامین بۆ گەلانی ئێران.
ئەو ڕێژیمە بێجگە لەوەی کە خۆی بۆتە دژمنی مافەکانی خەڵکی ئێران، لە لایەکیترەوە بەهۆی سیاسەتی شەڕانگێزی و ئاژاوەگێڕانەی لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا، بۆتە هۆی نەهامەتی، گرانی و برسیەتی بۆ خەڵک و ڕۆژبەڕۆژ ئەو کێشە و گرفتانە پەرە دەسێنن و ڕێژیم زیاتر بێزراو و تەریک دەکەوێتەوە و خەڵکی ئێران دەبێ باجی سیاسەتی دژمنکارانەی ئەو ڕێژیمە لەگەڵ گەلان و دەوڵەتانی جیهان بدەن.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist