یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی لاوان ڕێوڕه‌سمێکی به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢١ ی گه‌لاوێژ به به‌شداریی سه‌دان که‌س له ئه‌ندامانی لاوان‌و کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ساڵۆنی بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه قسه‌ی کرد‌و له سه‌ر گرینگیی ڕۆڵی لاوان‌و نه‌خشی ئه‌وان له بزووتنه‌وه سیاسی‌و کۆمهڵایهتییهکانو داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ به‌شداران دوا.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا به ئاماژه به دیاریکردنی ڕۆژێک به ناوی ڕۆژی جیهانیی لاوان هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بۆ گرینگی نهخشو رۆڵی لاوان له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا گه‌ڕانده‌وه. خالید عه‌زیزی له‌و به‌شه‌ی قسه‌کانیدا تیسکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حیزبی دێموکڕات له سه‌رده‌می کۆماری کوردستانداو پێش دروستبوونی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رکی به‌و گرینگییه کردوه‌و دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌و سه‌رده‌مه نیشانه‌ی ئه‌و گرینگی‌و بایه‌خه‌یه که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، کۆماری کوردستان‌و پێشه‌وای گه‌وره‌مان قازی محه‌ممه‌د به لاوانی داوه.
باسکردن له نه‌خشی لاوان له خه‌باتی سه‌ختی حیزبی دێموکڕات به دژی کۆماری ئیسلامی ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانی سکرتێری گشتیی حیزب بوو. به‌ڕێزیان له‌و به‌شه له قسه‌کانیدا گوتی ڕێبه‌رانی ئێستای حیزبی دێموکڕات لاوانی ڕابردووی کۆمه‌ڵگای کوردی بوون، ڕێبه‌رانی داهاتووی حیزبی دێموکڕات‌و ئه‌و که‌سانه‌ی له داهاتوودا ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن لاوانی ئه‌مڕۆن، بۆیه ئێمه له حیزبی دێموکڕات‌دا هه‌میشه به بایه‌خه‌وه چاومان له تێکۆشان‌و خه‌باتی لاوان کردوه.
خالید عه‌زیزی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا سڵاوی بۆ لاوان‌و کچان‌و کوڕانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نارد که له بۆنه‌کانی نه‌ورۆزیدا به جوانی‌و به ئازایهتیدێنه مهیدانو به‌رگری له کلتوورو مێژوو، شوناس‌و داخوازی خۆیان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێزه‌وه باسی له ڕۆڵی لاوان له پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ژینگه‌پارێزیدا کرد‌و ئه‌وه‌ی به په‌رۆشبوونی ئه‌وان بۆ خاک‌و نیشتمان‌و کۆمه‌ڵگای کوردستان ناوبرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی لاوان له لایه‌ن پێشه‌وا عه‌لیپوور، سکرتێری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه پێشکێشکرا.
له په‌یامی سکرتێری لاوان‌دا به ئاماژه ڕۆڵی یه‌کیه‌تیی لاوان له په‌روه‌رده‌ی لاوانی کوردستان هاتبوو که لاوان لە یەکیه‌تیی لاوان‌دا لەسەر دوو بنەمای نیشتمانپەروەری و ئەخلاقی ئینسانی‌و نەتەوەیی پەروەردە دەکرێن، هەر ئەو دوو بنەمایەش وادەکا کە لاوانی رۆژهەڵات بەهەموو وجودیانەوە رێز لە خاکی کوردستان‌و خەڵکی سەر ئەو خاکە پیرۆزە بگرن. ئەخلاقی ئینسانی‌و نەتەوەیی کە بنەمای سەرەکی پەروەردەی یەکیەتی لاوانە، وادەکا خەبات بکه‌ین لەپێناو ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و سیاسی‌و بێزاربین لەهەموو دابڕانێکی سیاسیی نێوخۆیی و، رێگە بگرین لە دابەشبوونی کۆمەڵگای کوردی لەسەر بنەمای حەز و ئایدیۆلۆژیای جیاواز‌و، لاوی کورد وه‌کوو ئینسانێک دەبێ ئەو دوو چەمکە لەژیانی رۆژانەیدا جێبەجێ بکا.
له په‌یامه‌که‌ی سکرتێری یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا به ئاماژه به به‌شداریی لاوان له خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتبوو که یەکیه‌تیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو رێبواری رێبازی حیزبی دێموکڕات لەهەموو قۆناغ‌و پلانە رەواکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداربووە و بەشانازییەوە بەشدار دەبێ. لاوانی رۆژهەڵات وەکوو بەشێک لەپارێزەرانی رۆژهەڵات لەنێوخۆی وڵات و ئەندامانی رێکخراوەکەمان لە سنوورەکانی رۆژهەڵات بۆ بەرگری لەنیشتمانو خەڵکەکەی ئامادەییان هەیە و بەفەرمانی حیزبی دێموکرات ئامادەیی هەموو گیانفیداییەکش دەمێننەوە.
له بڕگه هونه‌رییه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا گۆرانییه‌ک به ده‌نگی حه‌مه‌ده‌مین که‌ریمی، زنجیره گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن کۆرسی یه‌کیه‌تیی لاوان، شانۆی کۆمێدیی ” فاڵگیر و سیاباز” له‌لایه‌ن گڕووپی شانۆیی بزه‌و چه‌ند تابڵۆ هه‌ڵپه‌رکێی لاوانی دێموکڕات پێشکێش کران. هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا یه‌کیه‌تیی لاوان له‌وحی ڕێزلێنانی پێشکێش به‌و قوتابی‌و خوێندکارانه کرد که ساڵی خوێندنی ٩٣-٩٤ یان به پله‌ی به‌رز بڕیوه.