لە سەرەتای هاتنەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕیککەوتننامەی بەرجام و دەسپێکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەناردە و هاوردەی نیوان ئێران و یەکیەتی ئورووپا ڕۆژبەڕۆژ کەمیکردووە.
بەپێی ڕاپۆرت و ئامارەکانی یەکیەتیی ئورووپا و ڕاپۆرتی
“یۆرۆستات” هەناردەی ئێران بۆ ئورووپا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە دیتوە و لەو ماوە کورتەدا ١٦ بەرابەر کەمیکردووە. هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تەنیا لە ماوەی دوو مانگی ئەمساڵدا هەناردەی ئێران بۆ یەکیەتیی ئورووپا زۆر کەمیکردووە و دوای گەمارۆ بانکی و نەوتییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کەمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێ.
بەپێی ڕاپۆرت و سەرچاوەکانی هەواڵی یەکیەتیی ئورووپا، ساڵ لە دوای ساڵ هەناردەی ئێران بۆ ئورووپا کەمتر و کەمتر دەبێتەوە.
دوای هاتنەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە بەرجام، وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا لەبەرجامدا مانەوە و ویستیان ڕێگایەک بۆ ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ ئێران ببیننەوە ، بەڵام تا ئێستا ئەو پرۆسەیە سەرکەوتنی بە دەست نەهێناوە و کۆمپانیا و بانکە ئورووپاییەکان لە ترسی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا ئامادە نین لە چوارچێوەی ڕێکاری پێشنیار کراوی وڵاتانی ئورووپایی دا لەگەڵ ئێران ئاڵووێری بازرگانی ئەنجام بدەن.