• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە یادی ١١٩ ساڵەی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەددا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/05/01
جۆری بابەت: کوردستان

ئەمڕۆ ١١ی بانەمەڕ بەرانبەر بە ١ی مانگی مای ، ١١٩ ساڵ بەسەر لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستاندا تێدەپەڕێ.
قازی محەممەد کوڕی قازی عەلی ساڵی ١٢٧٩ لە شاری مەهاباد لە دایکبووە. هەر لە مناڵییەوە هۆگریەکی زۆر بە خوێندن و فێربوون پەیدا دەکا، بەهۆی تواناکانی خۆیەوە زوو پلەکانی خوێندن دەبڕێ و لە شاری مەهاباد دەبێتە دادوەر. لە ماوەی ژیانی خۆیدا فێری حەوت زمان دەبێ و نەک هەر لەبواری ئایینییەوە بەڵکوو لە بواری سیاسیشدا کەسێکی بە توانا و شارەزا بووە.
پێشەوا هەر زۆر زوو هەست بە بۆشایی کیانێکی کوردی دەکا، کۆمەڵەی ژێکاف کە ئەوکات بە نهێنی لەسەر دەستی کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و ئازادیخوازی ناسیونالیستی کورد پێکهاتبوو، پێشەوا تێیدا بوو بە ئەندام. پێشەوا لەگەڵ ئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری مەهاباددا پێگەیشتبوو و لەباری کۆمەڵایەتییەوە کەسێکی ناسراو و جێی ڕیزی خەڵکی مەهاباد بوو، لەبواری سیاسی و مودیرییەتیشەوە زۆر زوو تواناکانی خۆی دەرخست و بوو بە پێشەنگ. پێشەوا بۆ بەربڵاوکردنی و گەورەکردنەوەی کۆمەڵەی ژێکاف، کۆمەڵەی لە ڕێکخراوێکی داخراوەوە گۆڕی بۆ حیزبێکی مودێڕن و سەردەمیانە کە هەموو چین و توێژەکانی کوردستانی لە خۆ گرت و بە ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نێودێر کرا.
لەو کاتەوە قۆناخێکی دیکە لە ژیانی پێشەوا دەستی پێکرد و دوای دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە هاوکاریی هاوڕی و هاوفکرەکانی، کۆماری کوردستانیان ڕاگەیاند و لەو کاتەوە نازناوی پێشەوای پێبڕا و بە هەق بوو بە پێشەوای کوردان و دەنگ و ناوی کوردی بەگوێی جیهانیان گەیاند.
بە لە دایکبوونی پێشەوا، کورد بوو بە خاوەنی ڕۆڵەیەکی ئازا و ئازادیخواز کە دۆزی کوردی بەرەو پێشبرد و گؤڕانکاریی گەورەی تێدا ئەنجامدا، لە کۆمەڵەی ژێکافدا بوو بە “بینایی” و بوو بە هەڵگری مەشخەڵی ئازادی گەلەکەی و هەستی نەتەوایەتی لەنێو کورددا پەرەپێدا. لە کۆماری کوردستاندا بوو بە پێشەنگ و پێشەوا و تا کۆتایی هەر ئاڵاهەڵگری ئەو قەول و بەڵێنییە بوو کە بە گەلەکەی خۆی دابووی.
پێشەوا قازی محەممەد ڕێبەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و سەرۆک کۆماری کوردستان، لەو کات و سەردەمەدا کە فەرهەنگی عەشیرەی و دەربەگایەتی بە سەر کوردستاندا زاڵبوو، بوو پێشەنگی خەباتی بەرابەری و ڕۆشەنگەری. ئەو لەخۆیەوە و لە بنەماڵەکەی خۆیەوە دەستی پێکرد و بوو بە سەرقافلەی کاروانێکی ڕەچەشکێن، ئازایانە تەلیسم و کۆسپەکانی بەردەم گۆڕان و بەرەوپێشچوونی وەلابرد و نەترسانە دروشمی یەکسانی بەرز کردەوە.
پێشەوا کۆماری کوردستان و دەولەتی کوردستانی دامەزراند و بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کورد و ئاڵای کوردی لەسەر باڵەخانە و دامەزراوەکانی دەوڵەتی کوردستان بەرز کردەوە کە ئەوە لەو کات و سەردەمەدا بڕیارێکی ئازایانە و کارێکی ناوازە بوو. بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ئازایانە پێویستی بە ڕۆڵەی ئازا و لە خۆبوردوو هەبوو هەر بۆیە پێکهێنانی هێزی پێشمەرگە و نازناوی پێشمەرگە، کوردی بۆ قۆناغێکی دیکەی ژیان و بەربەرەکانی ئامادە کرد و ئەوەی کە ئێستا دەبینین ناوی پێشمەرگە بۆتە پیناسە و غرووری کورد، بەرهەمی بیر و هزر و ئەقڵییەتی پێشەوای کوردە. بە گوتەی شەهید دوکتور قاسملوو” پێشەوا گوڵێ بوو کە لە سەحرا ڕوا بوو”
پێشەوای نەمر لە ژیانی خۆیدا زۆر دەسکەوتی مەزنی بۆ کورد بە دیاری هێنا و بە مەرگیشی پەیامی بەرەنگار و خۆڕاگری و نەبەزینی گەلی کوردی دا بە دۆست و دژمن.
ڕۆژی لەدایکبوونی پێشەوا ڕۆژێکی پڕشنگدارە لە نیو ڕۆژە دیارەکانی کورد و پێشەوا بوو بە هێما و پیناسە و بوو بە پێشڕەوی خەباتێکی نەپساوە کە تا ئێستاش ڕۆڵەکانی گەلی کورد بوونە مەشخەڵداری ڕێی پێشەوا و بۆ وەدیهێنانی بیرۆکە و ئامانجە بەرز و پیرۆزەکانی تێدەکۆشن و بە دڵنیاییەوە دەرسەکانی پێشەوای نەمر دەکەنە سەرمەشقی خەبات و تێکۆشان و وەسیەت و ئامۆژگارییەکانی دەکەنە توێشووی ڕیگەی نەسرەوتن و نەبەزین و کۆڵنەدان.
یادی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەدی نەمر پیرۆز و بەرز و بەڕێز بێ.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist