• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا: ئامادەی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانین

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/04/28
جۆری بابەت: جیهان

فەرماندەی سنتکام، ستادی فەرماندەیی ناوندیی ئەمریکا دەڵێ بۆ هەر چەشنە هەڕەشەیەکی هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حاڵەتی ئامادەباشی داین.
ڕۆژی شەممە ٧ی بانەمەڕ، ژنڕاڵ “کێنت فرانک مەککێنزی” لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی ئسکای نیوز ڕایگەیاند کە تا ئێستاش ڕێکاری دیفاعی نەتەوەیی ئەمریکا لەسەر ئێران چڕبۆتەوە. ناوبراو ئاماژەی بە مەترسییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا کرد و گوتی: “ئێمە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئێرانین لە ناوچەکەدا”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەناردەکردنی تێرۆریزم کرد لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە و ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا باسمان لە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی کردووە و بەیەکەوە هاودەنگین لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەمریکا سپای پاسدارانی خستە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکانی دەرەوەی وڵات.
دوای ئەو بڕیارە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش فەرماندەیی سنتکام واتە ستادی فەرماندیی ناوەندیی نەتەوەیی ئەمریکای خستە لیستی تێرۆرەوە. دواتر بە بڕیارێکی دیکە دەوڵەتی ئەمریکا ماوەی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی بۆ ئەو هەشت وڵاتە تازە نەکردەوە کە پێشتر بۆ ماوەی شەش مانگ ڕێگەیان پێدرابوو نەوت لە ئێران بکڕن. ئەم بڕیارەش کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا. فەرماندەی هێزی دەریایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێزدا ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێمە نەتوانین نەوت بفرۆشین، تەنگەی هورمز دەبەستین. بە دوای قسەکانی ناوبراودا دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەستنی تەنگەی هورمز بە زیانی ئێران و ئەو وڵاتانەیە کە لەو ڕێگەیە کەڵک وەردەگرن.
شایانی باسە کە یەک لەسەر سێی نەوتی جیهان لە تەنگەی هورمزەوە هەناردە دەکرێ. پێشتریش حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران هەڕەشەی بەستنی تەنگەی هورمزی کردبوو و بۆ جارێکیتر فەرماندەی سپای پاسداران ئەو هەڕەشەیەی دووپات کردەوە.
ماوەی چەند ساڵێکە هێزێکی سەربازیی گەورەی ئەمریکا لە کەنداوی فارسە و تا ئێستا زۆر جار لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تووشی کێشە هاتوون.
ڕۆژی ١٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ کۆتایی وادەی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە. لەگەڵ ئەوەی کە دوای ئەو بڕیارەی ئەمریکا بۆ بەستنی هەموو ڕێگاکانی نەوتی ئێران، محەممەد جەوادی زەریف بەپەلە خۆی گەیاندە ئەمریکا هەتا بەڵکوو بتوانێ ڕێگەیەک بۆ دەرباز بوون لەو قەیران پەیدا بکا، بەڵام هەڕەشەکانی سپای پاسداران بۆ بەستنی تەنگەی هورمز و دژکردەوەی فەرماندەی ستادی فەرماندەیی ئەمریکا بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، دۆخەکە بە ئاقارێکی هەستیاردا دەبا. لەگەڵ ئەوەی کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئێران و چەک و چۆڵ و ئیماکاناتی شەڕی ئەو دولایەنە بە یەکەوە بەراورد ناکرێ، بەڵام دوور نییە سەرکێشیەکانی سپای پاسداران بە پشتبەستن بە هێز و گرووپ و میلیشیا تێرۆریستیەکانی ناوچەکە، ئێران تووشی شەڕێکی مالوێرانکەری دیکە نەکات.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist