ڕێکەوتی ٢٦ی ئاپریلی ٢٠١٩ هەریەك لە بەرێزان مەولوود سوارە و ئاکام رەحیمی بەنوێنەرایەتیی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە بریتانیا کرد و لەلایەن بەرێز کاک کاروان جەمال نوێنەری حکومەتی هەرێم و کاک خسرو ئاژگەیی بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیای حکومەتی هەرێم لەلەندەن پێشوازیان لێکرا.
ئەم دیدارە بۆ پێوە چوون بە ئۆفیسی تازەی نوێنەرایەتی و هەروەها دیدار تازەکردنەوە و سەردان بوو.
لەم دیدارەدا باس و لێدوان لەسەر رووداوەکانی کوردستان و هەروەها ناوچەکە و جێگەوپێگەی کورد و یەکیەتی و تەبایی کورد لەهەموو بەشەکان کرا و وەک ئەولەویەت و پێداویستیی هەنوکەیی کورد لەهەموو بەشەکان تەکیدی لەسەر کرایەوە و بە پێویست زانرا کە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی وڵات وەك بالوێزخانەیەك بۆ هەموو کورد سەیری بکرێت و هەموو لایەك وەک مالی خۆیانی بزانن.
لەبەشێکی دیکەی قسەکاندا بە شێوەی گشتی خوێندن و خۆپێگەیاندنی لاوان لە دەرەوەی وڵات بەرز نرخێندراو لەو بەشەدا ئیشارە بە دامەزرانی ناوەندێك بۆ خوێندنی باڵا کرا پێ لەیەر ئوە داگیرا کە کۆکردنەوەی خوێندکاران و ئاکادیمیستانی کورد بەمەبەستی هەرچی باشتر پێگەیاندن و دروست کردنی ئالقەی پیوەندیی نێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی ئوروپا لەئەولەویتی کاری ئەم ناوەندە دەبێت.