تەقینەوەی مین لە شاری بانە بوو بە هۆی پەڕینی لاقی كەسێك.
بەپێی ڕاپۆرتی سایتی “مین و زندگی”، ڕۆژی ڕابردوو كاتژمێر ١٠ی بەیانی بەهۆی تەقینەوەی مینی “ئێم. ١٤” داریووش ئاردێلپوور، یەكێك لە ئەندامانی ناوەندی پاكتاوكردنی مینی ئێران بریندار بووە.
ئەم ڕووداوە لە “پایەگای ئاربابا”ی شاری بانە ڕووی داوەو پەڕینی لاقی ئەم كەسەی لێ كەوتۆتەوە.
لە لایەكی دیكەوە تەقینەوەی مین لە قەسری شیرینیش بۆتە هۆی بریندار بوونی ٢ كەس.
قوربانییانی ئەمجارەی تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین ٢ كەسی تەمەن ٤٢ ساڵ و ٣٥ ساڵەن كە بە هۆی پێویستییان بە چارەسەری پێشكەوتووتری پزیشكی، هەر دووكیان بەڕێی كرماشان كراون.