ئێواره‌ی رۆژی پێچ شه‌مه رێکەوتی ١٨ی ئێپریڵ هاورێ محەممەد خادمیانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە رۆژئاوای کانادا لەگەڵ بەڕێز ” ران مهكانن ” ئه‌ندام پارڵمانی فیدراڵ سه‌ربه حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری لیبرال بۆ شاره‌كانی كوكیتڵام و پۆرت كوكیتڵامی کانادا دیداری كرد.
له‌و دیداره دۆستانه دا بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب له سه‌ر دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوخۆیی ئاڵۆزی ئێران و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به بریاری نوێی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی باس كرد. هاورێ محه‌ممه‌د خادمیانی له‌وه‌ی كه پارڵمانی كانادا و ئه‌ندامانی حزبی لێبراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كانادا زۆر پێشتر له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و دۆناڵد ترامپ، سپای پاسدارانی رژیمی ئێرانی وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی خستۆته لیستی ره‌شی ده‌وڵه‌تی كانادا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری و داوای كرد ده‌وڵه‌تی لیبراڵ ئه‌و بریاره به‌جێیه هه‌رچی زووتر بخاته بواری جێ به جێ كردن و گه‌مارۆی زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌و هێزه تیرۆریسیته. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حدك داوای له ئه‌ندامی پارڵمانی سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كانادا و ئه‌ندامی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه دوایین ریپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به پێشلكاری به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ رژیمی ئێران بگه‌ێنێته پارڵمانی كانادا و بیری بەڕێز ” ران مهكانن ” خسته‌وه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد قوربانی سه‌ركی ئه‌و رژیمه دژه مرۆییه و حیزبی دێموكرات وه‌ك رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرترین قوربانی داوه و تیروری رێبه‌رانی له ناوه‌ندی ئوروپا و موشه‌كبارانی باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه له مانگی سێپتامبری ٢٠١٨ ی وه‌ك نمونه‌یه‌ك هێنایه‌وه.
.
بەڕێز ” ران مهكانن ” خۆشحاڵی خۆی له دیداری دوباره و نوێكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی له ده‌گه‌ڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدك ده‌ربری. به‌رێز ” مهكانن ” ئاماژه‌ی به‌وه كرد له حیزبی لیبراڵ و پارڵمانی كانادا زۆر زوتر هه‌ستی به مه‌ترسیدار بوونی سپای پاسدارانی ئێران كردوه و وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی خستویه‌تیه لیستی ره‌شی وڵاتی كاناداوه. ئه‌ندام په‌رڵمانی شاری كوكیتڵام و پۆرت كوكیتڵام به‌ڵێنی دا داواكانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حدك بگه‌ێنێته ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌نیدار له كانادا و داوای به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی كرد.