لە گوندی داشبەندی شاری بۆکان بە هیممەتی دڵسۆزان و خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی کوردی، خوڵێکی دیکەی تایبەت بە فێرکردنی ڕێنووسی کوردی کۆتایی پێهات.
ڕۆژی هەێنی ٣٠ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی بە هاوکاری ئەنجوومەنی ئەدەبی بۆکان و ئەنجوومەنی ئەدەبی داشبەند، لە کۆڕێکی فەرهەنگیدا بەشێکی دیکە لە فێرخوازانی ڕێزمانی کوردی پاش کۆتایی هاتنی دەورەکەیان بڕوانامەیان پێبەخشرا.
ئەو ڕێوڕەسمە کە لەلایەن خەڵکی ئەدەبدۆستی داشبەندەوە پێشوازی لێکرا،لە چەند بڕگەی هونەری و فەرهەنگی پێکهاتبوو.
شایانی باسە چەندین ساڵە خەمخۆران و هۆگرانی زمان و ئەدەبی کوردی لە شارەکانی کوردستان بەتایبەتی لە شاری بۆکان خەریکی کردنەوەی خولی فێرکاریی ڕێزمانی کوردین و تا ئێستاش لەو بوارەدا زۆر سەرکەوتوو بوون و بە سەدان کەسیان وەکوو مامۆستای ڕێنووسی کوردی پەروەردە کردوە.