شاخەوانێكی لاوی خەڵكی شاری مەهاباد كە ئەندامی تیمی میللیی شاخەوانیی ئومیدی ئێرانە، بۆ كەمپی شاخەوانیی لاوانی جیهان لە وڵاتی هیندوستان دەنێردرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی كوردستان و كورد، ڕەزا فەتتاحیی قازی پاش تێپەڕكردنی سەركەوتووانەی خولی ١٨ مانگەی فێدراسیۆنی شاخەوانیو سەركەوتن بە سەر كێوەكانی ئاراراتو دەماوەند لە وەرزی زستاندا، بۆتە ئەندامی تیمی میللیی شاخەوانیی ئومیدی ئێران.
ئەم شاخەوانە لاوە مەهابادییە توانیویەتی لەم خولانەدا كە بە بەشداریی ١٤ كەس لە ئەندامانی پێشووی تیمیی میللیی ئومید بەڕێوەچوو، لە لیستی هەشت وەرزشكاری سەرکەوتووی پیاواندا كە بۆ ئەم كەمپە جیهانییە دەنێردرێن هەڵبژێردرێو؛ بە سەر ٦ چیا بە بەرزایی زیاتر لە 6 هەزار میتر لە ناوچەی “هۆماچاڵ”ی هیندووستاندا سەرکەوێ.
شایانی باسە لە نێو تیمی ١٠ كەسی تیمی هەڵبژێردراوی ئێراندا ٢ وەرزشكاری پارێزگای ورمێی تێدایەن کە هەر دووکیان کوردنو، مەنسوور عەزیزی خەڵكی بۆكانو ڕەزا فەتتاحیی قازی خەڵكی مەهاباد ئەو دوو وەرزشکارە کوردە هەڵبژێردراوەن.