بیست و دووهه‌مین فستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و ڕووناکبیریی گه‌لاوێژ له شاری سلێمانی ده‌ستی پێ‌کرد و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ. هه‌یئه‌تێکی رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان سۆران نووری و عه‌لی بداغی، له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌سمیی خانه‌خوێ به‌شداری ئه‌م زنجیره فستیڤاڵه ئه‌ده‌بییه نێوده‌وڵه‌تییه بوون. شاندی حیزب وێڕای به‌شدارییان له‌م فستیڤاڵه په‌یامی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان گه‌یانده کاک مه‌لا به‌ختیار، سه‌رپه‌رشتیاری فشتیڤاڵهکه.
پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 29ی خاکه‌لێوه له شاری سلێمانی، بیست و دووهه‌مین فستیڤاڵی ئه‌ده‌بی ڕووناکبیریی گه‌لاوێژ به‌به‌شداری شاعیران و ئه‌دیبان و لێکۆله‌ران و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستان، کاربه‌ده‌ستانی حکومهمی و ئیداریی سلێمانی و هه‌رێمی کوردستان له هۆڵی ته‌وار له‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوره‌سمی کرانه‌وه‌ی فستیڤاڵه‌که‌دا په‌یامی سه‌رۆکی بنکه‌ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن د. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د خوێندرایه‌وه و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتارێکی پێشکێش کرد. خوێندنه‌وه‌ی وتاری سه‌رپه‌رشتیاری فستیڤاڵ له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار، پێشکێش‌کردنی چه‌ند گۆرانی و بڕگه‌ی هونه‌ری له‌لایه‌ن تیپی موسیقای سلێمانی؛ خوێندنه‌وه‌ی شێعر له‌لایه‌ن سێ شاعیری کورد و عه‌ڕه‌ب و فارسی میوانی فستیڤاڵ و، هه‌روه‌ها به‌شداری له پیشانگای کتێب له هۆڵی کتێبخانه گشتییه‌کانی سلێمانی؛ چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فستیڤاڵه‌که بوون.
ئه‌م فستیڤاڵه که به به‌شداریی شاعیران و نووسه‌رانی کوردی چوارپارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ و دواتر هه‌ڵبژێردراوانی فستیڤاڵ له بواری شێعر، چیرۆک، لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌ستنیشان ده‌کرێن.