بانكی جیهانی لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا مەزندە دەكا كە لابرانی گەمارۆ ئابوورییەكانی ئێران دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.
بانكی جیهانی مەزندەی ئەمەی كردوە دابەزینی نەوتو لابرانی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران بووە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەناردەی نەوتو ئەمەش هۆكار دەبێ بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ هەر بۆشكەی ١٠ دۆلار.
بەدوای لابرانی گەمارۆكان، هەناردەی نەوتی خاوی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژانە یەك میلیۆن بۆشكە بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەتوانێ داهاتی دراویی ئێران لە ساڵی داهاتووی زایینیدا بە بڕی ١٧ میلیارد دۆلار بەرز کاتەوە.
جگە لەمەش، نرخی گەشەی ئابووریی ئێران لە ساڵی داهاتوودا سەدی 5 مەزندە كراوە، نرخی گەشەی ئابووریی ئێران لەمساڵدا سەدی ٣ی ڕاگەیەندراوە.
بانكی جیهانی دەڵێ ئێران دوای هەڵگیرانی گەمارۆکان ئاستی بازرگانیی خۆی بە تایبەت لەگەڵ وڵاتانی بریتانیا، چین، هیند، توركیەو عەرەبستان بەرز دەکاتەوەو ئاڵمانیش خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی بازرگانی كردن لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانە.