لایەنگران و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەڵکی دەوڵەتئاوای کرماشان، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە ، بۆ جارێکی دیکە پشیوانی خۆیانیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دووپات کردەوە.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی ئەندامانی سەر بەڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەوڵەتئاوای کرماشان، بە نووسینی دروشمی شۆرشگێڕانەو یادکردنەوە لە ڕێبەری لێهاتووی گەلەکەمان ، شەهید دوکتور قاسملووی نەمر، سەرلەنوێ خۆیانیان بەدرێژەدەری ڕێگای ئامانج و ئاواتی شەهیدان زانی و ، پەیمانی وەفادارییان نوێکردەوە.