وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە دیدار لەگەڵ سێرگێئی لاورۆف، هاوتای ڕووسیی خۆی ڕایگەیاند كە هەڵوێستی وڵاتەكەی لە بەرامبەر قەیرانی سووریەدا نەگۆڕدراوە. عەرەبستان بە پێچەوانەی ڕووسیە، پێداگری لە سەر ئەوە دەكاتەوە كە بەشار ئەسەد لە داهاتووی سیاسیی سووریەدا جێی نابێتەوە.
ڕووسیە كە ئێستاش لە ڕیزی یەکێک لە کەمە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكانی سووریەدا ماوەتەوە، لە سەر پێویستیی دانووستانی نێوان لایەنەكانی شەڕی سووریەو بەشداریی نوێنەرەكانی ئەسەد لەم وتووێژانە سوورە. بەڵام عەرەبستانی سعوودی دژی مانەوەی بەشار ئەسەدە لە گۆڕەپانی سیاسیی سووریەدا.
ڕووسیە دەڵێ ئەولەڤیەتی سووریە، ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپی تێرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشە.
پێشنیاری ڕووسیە ئەوەیە كە هێزەكانی ئەرتەشی عێراق و سووریە، هێزی پێشمەرگەی كوردستانو كۆمەڵێك لە گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە لەگەڵ یەكتر هاواهەنگ بن تا بە هاوكاریی یەكتر ڕێگری لە پێشكەوتنی وشكانیی “داعش” بكەن.
بەڵام وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سێرگێئی لاورۆف ڕایگەیاندووە كە خودی بەشار ئەسەد، بەشێكە لە قەیرانی سووریەیەو ناكرێ وەك ڕێگەچارە سەیری بكەن.
عادڵ ئەلجەبیر هەروەها گوتوویەتی ئەسەد هیچ جێگەیەكی لە داهاتووی شووریەدا نییەو هیچ بەرەیەكیش لە نێوان ڕیاز و ئەسەددا پێک نایە.