هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دوای هەوڵی تێرۆری ڕەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانو هەروەها پووچەڵکردنەوەی تەقینەوەی لە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەردانی ئەو دوو حیزبەی کرد.
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ ی گەلاوێژ شاندێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە سەرپەرستیی کەریم مەهدەوی، نوێنەری حیزب لە سلێمانیو هاورێیەتیی سەید برایم کەریمی، بەرپرسی کۆمیتەی ئەمنیەتی حیزبو کارۆ ڕەسووڵی کادری کۆمیتەی ئەمنیەت بۆ تاوتوێی چۆنیەتیی هەوڵدان بۆ تەقینەوە لە بنکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەردانی ئەو حیزبەیان کرد.
لەو سەردانەدا شاندی حیزب لەلایەن ئهنور محەممەدی، ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەرپرسی پێوندییەکانی کۆمهڵەو ساڵح شەریفی، ئهندامی کۆمیتهی مهرکەزیو عهبدوڵڵا ئازهربار بەرپرسی نیزامیە کۆمهڵه میوانداری کرانو لە دانیشتنی دوولایەندا وێڕای تاوتوێی ئەو بابەتە، لە سەر چۆنیەتیی بڕەودان بە هاوکاریو پێوەندییە ئەمنیەتییەکانی دوولایەن ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
شاندی حیزب هەر ئەو ڕۆژە سەردانی بارەگای سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کردو لەلایەن عەتا سەقزی، بەرپرسی پێوەنییەکانی کۆمەڵە، موحسین بۆکانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە پێشوازییان لێکرا.
لەو دانیشتنەشدا هەیئەتی حیزب وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان لە سەرنەکەوتنی پیلانی تێرۆری ڕەزا کەعبی، جێگر سکرتیری کۆمەڵە پێیان لەسەر پێویستیی بەرینکردنەوەی پێوەندییە ئەمنیەتییەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ یەکتری کرد.