كۆمه‌ڵێك له زیندانیانی زیندانی دیزلئاوای كرماشان به هۆی خواردنەوەی ئاوی پیسی ئه‌م زیندانه نه‌خۆش كه‌وتوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، به هۆی پیسبوونی ئاوی زیندانی دیزلئاوای كرماشان، له به‌ندی زیندانه سیاسی‌و عه‌قیده‌تییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌م به‌ندكراوانه نه‌خۆش كه‌وتوون، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی زیندان سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشانه هیچ هه‌ڵوێستێكیان له خۆیان نیشان نه‌داوه‌و ته‌نیا ده‌رزیی ئاسپرینیان لێ داون.
هه‌روه‌ها زیندانیانی به‌ندی سیاسی له نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتیی سه‌ره‌تایی بێبهشنو سكاڵایان به‌رز كردۆته‌وه. له به‌ندی زیندانیانیی سیاسیی زیندانی دیزڵ‌ئاوا، پتر له ٢٠ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراون بەڵام ئه‌م به‌نده سه‌ره‌ڕای بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له زیندانییان، به‌ڵام تاقه یەک ئاودهستو حه‌مامی هه‌یه‌و زیندانییان ناچارن له ماوه‌ی ڕۆژدا، به چه‌ندین سه‌عات له نۆره‌ی سێرویسی بێهداشتی و حه‌مامدا ڕاوه‌ستن.
شایانی باسه به‌ندی سیاسیی زیندانی دیزڵ ئاوا، له سووچێكی ئه‌م زیندانه له ژێرزه‌مینێك هه‌ڵكه‌وتووه‌و ئیمكاناتێكی یه‌كجار كه‌می هه‌یه. شوێنی هه‌واخۆریی ئه‌م زیندانه زۆر بچووكه، ئه‌م به‌نده ته‌نانه‌ت له ئیمكاناتی ورزشیش بێبه‌شه له حالچێكدا كه باقی به‌نده‌كانی دیكه ئه‌م ئیمكاناتهیان بۆ دابین كراوه.