پرۆژه‌ی لێدانی به‌نداوی سیمینه‌ی بۆكان به بیانووی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ به تەواوی ڕاگیرا.
وه‌زاره‌تی وزه له بابه‌ت روونکردنەوەی ئاکامی پرۆژه‌ی لێدانی به‌نداوی تەتەهوی بۆكان ڕایگه‌یاندووه كه به‌پێی په‌سندكراوی ستادی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ، سەرجەم ئه‌م پرۆژانه‌ی كاریگه‌ریی خراپ له سه‌ر گۆلی ورمێ داده‌نێن، ڕاگیراون.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی یه‌كێك له‌م گه‌لاڵه په‌سند كراوانه ڕاگیرانی لێدانی به‌نداو له لقی ئاوڕێژهی ئه‌م گۆله بووه كه به ده‌ستووری ستادی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی بۆ ماوه‌یی نییە، به‌ڵكوو به تەواوی لێدانی به‌نداو له‌م ناوچه‌یه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته به‌نداوی تەتەهوی بۆكانیش له ڕیزی ئه‌م پرۆژه ڕه‌د كراوانه دایه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نوێنه‌ری شاری بۆكان له مه‌جلیس دەڵێ عه‌مه‌لیاتی جێبه‌جێكرانی ئه‌م به‌نداوه بە تەواوی ڕانەگیراوە، به‌ڵكوو له ئێستادا ستادی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ بۆ ماوەیەکی کاتی بڕیاره ڕاگیرانی ئه‌م پرۆژه‌ی داوه.
پێویست به ئاماژه‌یه به‌نداوی تەتەهوی بۆكان یه‌كێك له كۆنترین پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یه كه لهمەساڵدا عه‌مه‌لیاتی لێدانی ئه‌م به‌نداوه له سه‌ر بڕیاری ستادی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ ڕاگیرا.