بە هاتنە سەرشەقامی خەڵکی وڵاتی سوودان ، عومەربەشیر پاش سی ساڵ دەسەڵاتداریەتی ، ناچار کرا واز لە دەسەڵات بهێنێت.
بە پێی هەواڵی دویچەولە، کۆدیتای ئەڕەتەش لە سوودان گەیشتووتە قوناخێکی هەستیار و هەڵتەکاندنی دەسەڵاتی عومەربەشیری لێکەوتووتەوە.
پاش چەند حەوتە ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی سوودان ، دەنگۆی کودیتای ئەڕەتەش بە دژی دەوڵەتی عومەربەشیر بە هێزتر بووەو ئەمڕۆ پێنچ شەممە دەنگ وڕەنگی دەوڵەتی سوودان بە ڕاگرتنی بەرنامە ئاساییەکانی خۆی باسی لە ڕاگەیاندراوی گرینگی ئەڕەتەش کرد سەبارەت بە دۆخی ئەو ولاتە.
ئەلجەزیرە باس لەوە کرد کە گوایا عومەر بەشیر دەسبەسەرکراوەو دەسەڵاتی یاسایی نەماوە.
بە پێی ڕۆژنامەی “سوودان تریبوون” ئەڕتەشی سوودان کونتڕۆڵی ئەو وڵاتەی بە دەست گرتووە.
هەروەها ئەلعەرەبییە هەواڵی دەسەت لەکشانەوەی عومەربەشیر سەرۆککۆماری سوودانی پشتراست کردوتەوە.
ئەنجوومەنی پێکهاتوو لە کارناسانی سوودانی داوایان لە خەڵکی “خارتووم” پایتەختی سوودان کردوە کە ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوە لە شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرۆککۆمار خۆپێشاندان بکەن.
شایانی باسە چەندین مانگە خەڵکی سوودان بە دژی عومەربەشیر سەرۆککۆماری دیکتاتۆری وڵاتەکەیان ڕاپەڕیون و خۆپێشاندانەکان هەر بەردەوامە.