ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ ساڵ بەسەر حوکمێکی عادڵانەدا تێدەپەڕێ. حەڤدە ساڵ بەر لە ئێستا لە رۆژی پێنجشەممە ١٠ی ئاوریلی ١٩٩٧ی زایینی دادگای ئاڵمان ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە تاوانی تێرۆری دوکتۆر سادقی شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی، مەحکووم کرد.
دوکتۆر سادقی شەڕەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، فه‌تاح عه‌بدوولی نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا، هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و نوری دێهكوردی ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٧١ی هەتاوی، لە رێستورانی میكۆنووس، له شه‌قامی پڕاگی شاری بێرلینی پێتەختی ئاڵمان لە لایەن تێرۆریستە ئێرانی- لوبنانییەکانی سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کران. سه‌ره‌ڕای ته‌واوی هه‌وڵ‌و تێكۆشانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی، لقی یه‌كی دادگای به‌رزی بێرلین دوای دادگایی‌یه‌ک كه نزیک به پێنج ساڵی خایاند‌و یه‌کێک له پڕ خه‌رجترین دادڕه‌سی‌یه‌كانی مێژووی ئه‌و وڵاته بووه، دوای گوێدان به شایه‌دی دانی ١٨٠ شاید و تاوتوێ كردنی هه‌زاران بەڵگە و لاپه‌ڕه ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه (١٠ی ئاوریلی ١٩٩٧) زایینی حوكمێكی ٤٠٠ لاپه‌ڕه‌یی ده‌ركرد كه تێیدا ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک گه‌ڵاڵه داڕێژه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری تیرۆره‌كه مه‌حكووم كرا. ئه‌مه له مێژوودا بۆ یه‌كه‌مین جار بوو كه ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی وڵاتێک كه هێشتا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن، به تیرۆر تاوانبار بكرێن. دادگا بۆ عه‌لی فه‌لاحیان، وه‌زیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی حوكمی گرتن‌و قۆڵبه‌ست كردنی ده‌ركرد‌و کەسانی پلەبەرزی دیکەی ڕێژیمی وەک، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆک کۆمار‌و عەلی ئەکبەری ویلایەتی لەو کاربەدەستە پلە بەرزانەی ڕێژیم بوون کە لە لایەن دادگای میکونووسەوە حوکم دران.
له به‌شێک له‌و حوكمه مێژوویی‌یه‌دا هاتووه: دوای تاوتوێ كردنی هه‌موو به‌ڵگه‌کان به‌م ئاكامه گه‌یشتین كه تێرۆری ڕێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، نه كرده‌وه‌یه‌كی بێ به‌رنامه به هۆی ناكۆكی‌یه‌كانی نێوخۆی ئوپۆزیسیون بووه، به‌ڵكو به سه‌رنجدان به به‌ڵگه‌كان، ڕێبه‌ری سیاسیی ئێران له ته‌واویه‌تی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریەتی‌دا له پشت ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه‌وه بووه‌و ڕاوه‌ستاوه.
قازی‌یه‌كانی دادگا له به‌شێكی دیكه‌ی حوكمه‌كه‌دا هێناویانه: تاوانبار نه قوربانیه‌كانی خۆیانیان ناسیووه‌و نه پێوه‌ندی‌یه‌كی شه‌خسیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌بوه، به‌ڵكو ئه‌م كوشتاره به هۆی به‌ستراوه‌یی تاونبار به نیزامی سیاسیی ئێران‌و مه‌ئموور کردنیان له لایه‌ن ده‌زگاكانی ئیتلاعاتی‌و ئه‌منییه‌تی‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. كازم دارابی، یوسف ئه‌مین، عه‌باس ڕاحل‌و ئه‌وانی تر وه‌ک مۆره‌ی حیزبوڵڵا، به‌ستراوه‌ییان به نیزامی سیاسیی ئێران‌و به ده‌ستورو فه‌رمانی به‌رزترین كار به‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م كاره‌یان ئەنجامداوە. كه وابوو ئه‌م تیرۆره تیرۆرێكی سیاسی‌یه‌و چونكە ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له پشت ئه‌م تێرۆره‌وه بووه ئه‌م تیرۆره تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی‌یه.
ئێستا دوای ٢٢ ساڵ کە بە سەر ئەو حوکمەدا تێدەپەڕێ، بۆ جارێکی‌تر گەورەترین هێز و کۆڵەکەی ئەسڵی ئەو ڕیژیمە، واتە سپای پاسداران، لە لایەن گەورەترین زلهێزی دنیا واتە ئەمریکا، بە تەواوی و بە هەموو دامەزراوە و ناوەندەکانییەوە دەکەوێتە لیستی ڕەشی تێرۆرەوە. لەگەڵ ئەوەی کە بڕیاری دادگای ئاڵمان بڕیارێکی عادڵانە و بوێرانە بوو و سەرتاپای ڕیژیمی گرتەوە، بەڵام بڕیار و هەڵوێستی دەوڵەتی ئەمریکاش بۆ جارێکی‌تر بە کۆمەڵگەی جیهانی سەلماند کە ئەو ڕیژیمە لە ڕوو ناچێ و دەست هەڵگرتنی لە تێرۆر پێوەندی هەیە بە مەرگ و لەناوچوونی ئەم دەسەڵاتە سەرەڕۆیەوە.