كۆمیسیۆنه‌كانی فهرههنگیو قه‌زایی مه‌جلیسی ئێران گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان په‌سند كردوه كه به پێی ئه‌م گه‌لاڵه‌یه ئه‌م ژنانه‌ی كه له نێو ماشێن‌دا لەچکەو سەرپۆشەکانیان دادەنێن، به پێدانی ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌ك جه‌ریمه‌ی نه‌غدی سزا دەدرێن.
نه‌سروڵڵا پێژمان فه‌ر، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هاوبه‌شی فهرههنگیو قه‌زایی مه‌جلیس دەڵێ ئه‌م ژنانه‌ش کە دیسانەکە ڕەچاوی ئەو خاڵە نەکەنەوە، جگه له ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه، ماشێنهكانیشیان بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ڕاده‌گیرێ.
به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، ئه‌م كارمه‌نده ده‌وڵه‌تییانه‌ش كه خۆیان دانهپۆشنو بارودۆخی حیجابیان باش نه‌بێ، سهركۆنەی به نووسراوه دەکرێن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فهوقولعادهو كه‌مكرانه‌وه‌ی ١ له ٣ی مووچه‌كانیان بەشێکی دیکە لە سزاکانیان دەبێ.
ده‌ستێوه‌ردان له جۆری پۆشینی جلوبه‌رگی ژنان و پیاوان له ئێران، له ژێر ناوی “حیجاب و عیفاف” و به بیانووی “ئه‌مر كردن به چاكه و گێڕانه‌وه له خراپه” دایه.
هه‌ڵسوكه‌وتی پۆلیس له به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تیی پۆشینی جلوبه‌رگی ئه‌م ژن‌و پیاوانەی كه به ڕای كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت بە “به‌دحیجاب و خۆدانهپۆش” دادەنرێن، یه‌كێك له گشتگیرترین فشارهكانه كه له لایه‌ن مه‌ئمووره‌كانی پۆلیس‌و هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانه‌وه دەخرێتە سەر خەڵک.